کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا: ترەمپ پشتیوانی دارایی بۆ میلیشیا عێراقییەکان قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 4 ئەیلوول

جۆی ویڵسۆن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئەو کارەی کە جۆو بایدن نەیکرد، سەرۆک ترەمپ دەیکات و هەموو هاوکارییەکی دارایی لە گرووپە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران قەدەغە دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ دابڕینی دەسەڵات و هەژموونی ئێران بەسەر عێراقدا، واشنتن بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی حکومەتی عێراق و کارئاسانی بۆ ئەو گرووپانە ڕەت دەکاتەوە. لە دوایین هەنگاودا ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ هاوکاری دارایی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ ئەو گرووپانە قەدەغە دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: جۆی ویڵسۆن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا کۆنگرێس قەدەغەکردنی دارایی بێ پێشینەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەسەر میلیشیا عێراقییە نزیکەکانی ئێران لە عێراق کردە یاسا، بۆ ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو پشتگیری ئەم پرۆژەیە بووم کە دەبێت هەموو هاوکارییەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ ئەو گرووپانە ڕابگیرێن، بەڵام ئیدارەی بایدن ڕەتیکردەوە ئەم یاسایە جێبەجێ بکات.
وێلسن باس لەوەش دەکات، ئەم یاسایە ئێستا ئامرازێکی گەورەیە بۆ سەرۆک ترەمپ بۆ بڕینی دارایی بۆ هەر گرووپێکی تیرۆریستی کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە لە عێراق یان هەر شوێنێکی تر و لەم قۆناغە بەدواوە سەرۆک ترەمپ خۆی چاکی دەکات.
باکگراوند: پێشتر جۆی ویڵسۆن چەند جارێکی دیکە داوای کردبوو کە هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ڕابگرن، چونکە ئەو هاوکارییانە دەدرێن بە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران و دەبنە هۆی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی زێڕ و زیو ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: گفتوگۆیەکی نایابم لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەنجام دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: گفتوگۆیەکی نایابم لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەنجام دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات





