سەرۆک بارزانی: ناونانی شەقامێک بە ناوی پێشمەرگە بەڵگەی گەورەی گرنگیپێدانی فەرەنسایە بە گەلی کورد
- کوردستان
- 5 ئەیلوول

سەرۆك بارزانی و ئان هیدالگۆ، سەرۆكی شارەوانیی پاریس
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە بارەگای شارەوانیی پاریس لە فەرەنسا، سەرۆک بارزانی لەلایەن ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانیی پاریسەوە پێشوازیی لێکرا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 4-9-2025، سەرۆک بارزانی، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حکومەتی فەرەنسا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لە سەردانەکەیدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، یاوەری سەرۆک بارزانییە و وا بڕیارە ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، شەقامی پێشمەرگە لەنێو پارکی 'ئۆندرێ سیترۆی' بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ناونانی شەقامێک لە پاریس بە ناوی پێشمەرگە گوتی: ئەمە شتێکی زۆر گرنگ و مێژووییە و بەپێویستی دەزانم سوپاسی سەرۆکی شارەوانیی پاریس بکەم ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە پەیوەندیی گەلی کوردستان و گەلی فەرەنسا زۆر لەمێژینەیە و ئەمە بەردەوامیی بەو پەیوەندییە دەدات و بەڵگەی گەورەی گرنگیپێدانی فەڕەنسا و پاریسە بە گەلی کورد.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لای خۆیەوە ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانیی پاریس ڕاگەیاند ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر گەورەیە کە لە پێشوازیی سەرۆک بارزانیداین، یادگاریم هەیە کە یەکەم چاوپێککەوتنمان لە ساڵی 2015 بوو لەنێو شەڕی داعش، ئەوکات سەردانی شاری هەولێرم کرد.
گوتیشی: سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە جەنگیان کرد بۆ ئازادیی هەموومان، بۆ ڕێزلێنان لە پێشمەرگە ئێمە شەقامێک ناودەنێین پێشمەرگە، بە خۆشحاڵییەوە ئێمە و گەلی کوردستان پەیوەندییەکی زۆر پتەومان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەسەر سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی داوای دیاریکردنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەکات






