سەرۆک بارزانی لە فەرەنساوە بە دەستپێشخەرییەكەوە دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان
- کوردستان
- 5 ئەیلوول

وێنەی سەرۆک بارزانی لە پارکی 'ئۆندرێ سیترۆی لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای فەرەنسا و شاندی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
د. عادل باخەوان، سەرۆکی ناوەندیی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق ئاشکرای دەکات کە گفتوگۆیەکی فراوان لەگەڵ سەرۆک بارزانی کردووە و سەرۆک بارزانی لە فەرەنساوە بە دەستپێشخەرییەک بۆ یەکخستنی ماڵی کورد لە فەرەنساوە دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: بە بانگهێشتێکی فەرمیی حکومەتی فەرەنسا، ئێستا سەرۆک بارزانی بە سەردانێک لە پاریسی پایتەختی فەرەنسایە و ئەمڕۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ناونانی شەقامێک بە ناوی پێشمەرگە لە پارکی 'ئۆندرێ سیترۆی' لە شاری پاریس کرد، عادل باخەوان سەرۆکی ناوەندیی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق ئاشکرای دەکات کە لەم ڕۆژانە زیاتر لە کاتژمێرێک لەگەڵ سەرۆک بارزانی گفتوگۆی کردووە و سەرۆک بارزانی بە دەستپێشخەرییەکی گرنگ بۆ یەکخستنی ماڵی کورد دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: د. عادل باخەوان، سەرۆکی ناوەندیی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: زیاتر لە کاتژمێرێک لەگەڵ سەرۆک بارزانی گفتوگۆمان کردووە، کەس هێندەی سەرۆک بارزانی، هۆشیار نییە بەو دۆخە نالەبارەی کە ئێستا هەرێمی کوردستانی پێدا تێدەپەڕێت، بۆیە خۆی وا دەبینێت کە لەبەردەم بەرپرسیاریێتییەکی ئەخڵاقی و مێژوویدایە، بۆیە هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە سەرۆک بارزانی بە دەستپێشخەرییەکەوە دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی ماڵی لێکترازاوی کورد یەکبخاتەوە.
- ئەو دەستپێشخەرییەی سەرۆک بارزانی پێویستی بە هاوکاریی هەمووانە پێش هەمووان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکاری بکات، ئینجا حیزبەکانی دیکە و دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن.
- یەکخستنەوەی ماڵی کورد لە کابینەی تازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگترە، چونکە هەلومەرجی پێکهێنانەکە ئامادە دەکات، کاتی ئەوە هاتووە کە هەموو لایەک هاوکاری ئەم دەستپێشخەرییە بن بۆ ئەوەی ماڵی کوردی یەکبخرێتەوە و هەلومەرجێکی بابەتی دروست بکرێت بۆ ئەوەی کە کابینەی 10ی حکومەت بەشێوەیەکی تەندروستانە پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ پێشهاتە سەختەکان مامەڵە بکەین.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک بڕیاری دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
10 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک بڕیاری دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە





