لە کۆبوونەوەی حکومەتی لوبنان لەبارەی چەکداماڵینی حیزبوڵڵا وەزیرانی شیعە کشانەوە
- هەواڵ
- 5 ئەیلوول

دیمەنی کۆبوونەوەی حکومەتی لوبنان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بۆ چەکداماڵینی حیزبوڵڵا، سەرەتای مانگی ئابی ڕابردوو، حکومەتی لوبنان، ئەرکی ئامادەکردنی پلانێکی خستە ئەستۆی سوپای لوبنان، ئەم بڕیارەش بەهۆی فشارەکانی ئەمریکا و هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی سەربازی نوێ هاتووە لەبەرامبەردا سوپای ئیسرائیل لە پێنج ناوچەی لوبنان دەکشێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، حکومەتی لوبنان دانیشتنێکی بە سەرۆکایەتی جۆزێف عەون، سەرۆککۆماری لوبنان بەڕێوەبرد و پلانی چەکداماڵینی حیزبووڵا تاوتوێ کرا. وەزیرانی سەر بە حیزبوڵڵا و بزووتنەوەی ئەمەل، لە دانیشتنەکە کشانەوە.
لێدوانی فەرمی: بۆل مەرقەس، وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دوای کۆبوونەوەکەی حکومەت ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازیی لە پلانەکەی سەرکردایەتیی سوپا کرد سەبارەت بە چەکداماڵین، سوپا هەموو مانگێک ڕاپۆرتی هەنگاوەکانی چەکداماڵین دەداتە حکومەت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی "ئەلعەرەبییە" لە چەند سەرچاوەیەوەکە بڵاویکردەوە، وەزیرانی شیعە بیر لە دەستلەکارکێشانەوە لە حکومەتی لوبنان دەکەنەوە، هاوکات فادی مەکی، وەزیری سەربەخۆ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی خستووەتە بەر دەستی سەرۆککۆمار.
زانیاریی زیاتر: یاسین جابر، وەزیری دارایی و تەمارا زین، وەزیری ژینگە لە بزووتنەوەی ئەمەل، ڕکان ناسرەدین، وەزیری تەندروستی و محەممەد حەیدەر، وەزیری کار لە حیزبوڵڵا کشانەوە، هەروەها فادی مەکی، وەزیری گەشەپێدانی کارگێڕی کشایەوە.
ئەمەش بزانە: حکومەتی لوبنان لە 24 وەزیر پێکدێت، پێنجیان شیعە مەزهەبی نزیک لەحیزبوڵلا و بزووتنەوەی ئەمەلن، لە مانگی ئابی ڕابردوودا، وەزیرە شیعەکان لە دانیشتنی حکومەت کە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەکداماڵینی حیزبوڵڵا تەرخانکرابوو کشانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ لەژێر گەمارۆیەکی توونددایە و هۆشداری لە کارەساتێکی مرۆیی دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
عێراق ئامادەیی خۆی بۆ دادگایکردنی زیندانییە داعشەکانی سووریا دەردەبڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ لەژێر گەمارۆیەکی توونددایە و هۆشداری لە کارەساتێکی مرۆیی دەدرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کچانی هەولێر کەزی بۆ یەکتر دەهۆننەوە






