یەکێتیی زانایان: جێگەی داخە وڵاتێکی بە ناو ئیسلامی هێرش دەکاتە سەر دراوسێیەکی موسڵمانی خۆی
- هەواڵ
- 2024-01-18

لۆگۆی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان
ئاڤا دیجیتاڵ
لقی هەولێری یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئێران کرد: "جێگەی داخە وڵاتێکی بە ناو ئیسلامی هێرش دەکاتە سەر دراوسێیەکی موسڵمانی خۆی".
چیرۆکە سەرەکییەکە: شەوی دووشەممە 15-01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە 15 مووشەکی بالیستیک چەند ناوچەیەکی مەدەنی لە هەولێر بۆردوومان کرد، یەکێک لەو شوێنانە ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری بەنێوبانگی هەولێر بوو.
ئەوەی پێویست بزانرێت: ئەم ڕووداوە کاردانەوەی ناوخۆی و جیهانی لێکەوتەوە و زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستانیش هەڵوێستیان هەبوو، پێیانوایە "ئەو هێرشەی سوپای پاسداران پێچەوانەی فەرموودەی پێغەمبەری ئیسلامە".
لێدوانی فەرمی: بەداخەوە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ماڵی هاونیشتمانییەک بۆردوومان کراوە، جێگەی داخی ئێمەی مامۆستایانی ئایینییە کە وڵاتێکی بە ناو ئیسلامی هێرشی مووشەکی دەکاتە سەر دراوسێیەکی موسڵمانی خۆی، ئەی چۆن وەڵامی ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خودا (د.خ) دەداتەوە کە فەرموویەتی: تێکدانی کەعبە گوناهەکەی زۆر کەمترە لە ڕشتنی خوێنی مرۆڤی موسڵمان بە ناهەق. ئەمە موسا یەحیا، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان بوو لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا.
چارەسەرەکان: مامۆستایانی ئایینی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن، پارێزگاری لە سەروەریی هەرێمی کوردستان بکەن، چونکە هەرێمی کوردستان پەناگەی کەسانی ستەملێکراوە و ناوەندێکی گرنگی پێکەوەژیانی ئایینییە لە ناوچەکە.
باکگراوند: لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر پێشڕەو دزەیی و کچەکەی لەگەڵ لە سەرمایەدارێکی عەرەب و خزمەتگوزارێکی فلیپینی کە لە ماڵەکەدا بوون گیانیان لەدەستدا.
ڕۆژی سێشەممە 16-01-2024، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و کەسوکاری قوربانییان، تەرمی پێشڕەو دزەیی و کچە بچووکەکەی لە گۆڕستانی باقرتە لە سنووری ناحیەی شەمامک بەخاکسپێردران، شەش کەسی دیکە لە هێرشە مووشەکییەدا برینداربوون و ئێستا چارەسەر دەکرێن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە





