وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بۆ ترەمپ هۆشداری لە وێرانبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 ئەیلوول

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ڕێگەی دیپلۆماسی نەگیرێتەبەر، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی دۆخێکی وێرانکەر دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای " جەنگی 12 ڕۆژە" ی نێوان ئیسرائیل و ئێران و بەشداری ئەمریکا بە هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی "نەتەنز، فۆردۆ و ئەسفەهان"، واشنتن بەردەوام هەوڵ دەدات ئێران بگەڕێنێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستاندن، بەڵام تاران مەرجی هەیە بۆ کۆبوونەوە و تاوەکو ئێستا ڕازی نەبووە بگەڕێتەوە بۆ دانوستاندن.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیان هۆشداری دەدات لە وێرانبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران و ڕایگەیاندووە: ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن شکست بێنن، دەرئەنجامی زۆر ترسناکی دەبێت و وێرانکەر دەبن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئەورووپا دەیانەوێت ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێت لەگەڵ ئێران، دەبێت ڕێگەی دیپلۆماسی بگرنەبەر و کاتی پێویستی پێبدەن، نابێت بیر لە بژاردەی دەرەوەی دیپلۆماسی بکەنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی وتەکانیدا ئامادەیی ئێرانی بۆ چارەسەری دیپلۆماسی دەربڕیووە و ڕایگەیاندووە، تاران ئامادەیە ڕێککەوتنامەیەکی ڕاستەقینە و هەمیشەیی ئەنجام بدات و پیتاندنی یۆرانیۆم لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بێت، بەڵام دەبێت سزاکانی سەر ئێران هەڵبگیرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت




