
دەستگیرکردنی خانمە چالاکوانێکی ئێران لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە
ئاڤا نیوز
تەنیا لە مانگی ئابی ڕابردوودا، حەوت ژنە چالاكوانی ئێران دەستگیر كراون كە یەكێكیان كوردە و خەڵكی شاری مەریوانە، پێنج خانمە چالاكوانی دیكەش لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە، سزای بەندكردنیان بەسەردا سەپێنراوە، سەرجەمیشیان بە تۆمەتی سیاسی حوكمدراون.
وێنە گەورەكە: دەستگیركردن و سزادانی خانمان لە ئێران لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە، بەتایبەت دوای شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" فشارەكان لەسەر خانمانی چالاكوان قەبارەیەكی بەربڵاوتری بەخۆیەوە بینیوە، بە وتەی ڕێكخراو و ناوەندەكانی داكۆكیكار لە مافەكانی مرۆڤ، كۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەكی ڕێكخراوەیی و پیلان بۆ داڕێژراو، هەوڵ بۆ بەرتەسكردنەوەی ئازادییەكان و سنوورداركردنی چالاكی ژنان دەدات.
لێدوانی فەرمی: ئەرسەلان یارئەحمەدی، سەرۆكی ڕێكخراوی هەنگاو تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگی ئابی ڕابردوودا، حەوت چالاكوانی ژن دەستگیركراون كە یەكێكیان خانمێكی كوردی تەمەن 18 ساڵەیە بە ناوی 'ژینۆ كەریمی' و خەڵكی شاری مەریوانە و ئێستا لە گرتووخانەی شاری سنە گیراوە.
باسی لەوەشكرد پێنج خانمە چالاكوانی دیكەش لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە، بە تۆمەتی سیاسی سزای بەندكردنیان بەسەردا سەپێنراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەرسەلان یارئەحمەدی ئاماژەی بەوەشكرد، لە مانگی ڕابردوودا لانیكەم 17 حاڵەتی ژنکوشتن تۆماركراوە كە هیچ كامێكیان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان نین و پێنج ژنیش بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر و كوشتنی بەئەنقەست، لەسێدارە دراون.
ژمارەکان وادەڵێن: ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەریدەخات، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ئێران سزای سێدارە بەسەر 906 بەندکراو جێبەجێکراوە، لەو ژمارەیە 130 بەندکراوی کورد هەن و لەنێویاندا 26 ژن هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە






