لە ئیزمیر هێرش کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 ئەیلوول

لە شارۆچکەی بالچۆڤای سەر بە پارێزگای ئیزمیر لە تورکیا، هێرشێکی چەکداری کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس
ئاڤا نیوز
لە شارۆچکەی بالچۆڤای سەر بە پارێزگای ئیزمیر لە تورکیا، هێرشێکی چەکداری کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس، دوو ئەفسەری پۆلیس کوژران و دوو ئەفسەری دیکە برینداربوون یەکێکییان برینەکەی سەختە، هێرشبەرەکە کە تەمەنی 16 ساڵە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە، دەستگیرکرا.
بۆچی گرنگە: ئەم ڕووداوە هاوکاتە لەگەڵ گرژییەکانی نێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆن لە ئیستەنبووڵ، دوای ئەوەی قەییووم بۆ سەرۆکی پارێزگای ئیستەنبووڵ دانرا.
چیرۆکی سەرەکی: میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن کە هێرشبەر تەمەنی تەنیا 16 ساڵە و چووەتە بەردەم بنکەی پۆلیسەکە و بەشێوەیەکی هەڕەمەکی هێرشی کردووەتە سەر ئەفسەرانی بنکەکە.
بڵاوکراوەی فەرمی: عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: سەرەخۆشی لە گەلەکەمان دەکەین، هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بنکەی پۆلیسی ئیزمیر ساڵح ئیشگۆرێن ئەنجامدرا.
-دوابەدوای ئەم هێرشە قێزەونە، بەداخەوە "موحسین ئایدەمیر، بەرپرسی پۆلیسی پلە یەکمان. حەسەن ئاکین، ئەفسەری پۆلیسمان شەهید بوون"، هاوکات دوو ئەفسەری پۆلیس بە سەختی برینداربوون.
- هێرشبەرەکە لە شوێنی ڕووداوەکە بە برینداری دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لێی دەستی پێکردووە.
- تۆمەتبار لە قۆناغی ئامادەیی دەخوێنێت و هیچ تۆمارێکی تاوانی پێشووی نییە.
لەلایەکی دیکەوە: یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا لیژنەیەکی ناردووەتە شوێنی ڕووداوەکە و سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیزمیری بۆ لیكۆڵینەوە لە ڕووداوەکە ڕاسپاردووە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەوترێت: جۆشکون، باشبوگ، پسپۆڕی ئەمنیی دەڵێت: گومان دەکرێت گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە "یەپەگە، پەکەکە یان گولەنەکان ئەمەیان کردبێت و سوودییان لە دۆخی ناوخۆیی تورکیا وەرگرتبێت و پلانی هێرشکردنە سەر دەزگا ئەمنییەکانیان ڕێکخستبێت". بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەکان هیچیان لەبارەی ئەو بۆچوونانە نەخستووەتەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






