ئاڤا نیوز
دانیشتووانی سێ گەڕەکی قەزای چەمچەماڵ نیگەرانی و ناڕەزایەتی خۆیان لەبارەی بوونی کێڵگەیەکی پەلەوەر لە نزیک گەڕەکەکانیان دەردەبڕن، کە بە وتەی ئەوان سەرچاوەی بۆنێکی ناخۆش و مەترسییەکی تەندروستییە بۆیان.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوتەی هاونشتمانییان کە ماڵیان نزیکە لەو کێڵگە پەلەورەییە، خاوەنەکەی چاڵێکی هەڵکەندووە و مریشکە مرداربووەکان فڕێدەداتە ناوی، دواتر ئاگری تێبەردەدات. ئەمەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆنێکی زۆر ناخۆش بەسەر ناوچەکەدا، کە ژیانی ڕۆژانەی دانیشتوانی سێ گەڕەکی کردووەتە دۆزەخ.
دەشڵێن، چەندین جار سکاڵایان تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە و کێڵگە پەلەوەرییەکەش بەردەوامە لە کارەکانی. ئەوان داوای بەدواداچوونی جددییان لە تیمی "سەعات حەوت"ی ئاڤا کردووە کردووە و داواکارن کەسێک بە هانایانەوە بێت و کۆتایی بەم کێشەیە بهێنرێت.
بەداواداچوونی ئاڤا: ئاڤا پەیوەندی بە ڕەمەک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵەوە کرد و ئەو بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ئاگادار نین کە هیچ کەسێک سەبارەت بەم بابەتە سکاڵای تۆمار کردبێت." لەگەڵ ئەوەشدا، سوپاسی تیمی ئاڤا نیوزی کرد و بەڵێنی دا کە بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەن و چارەسەری دەکەن.
هاوکات: قایمقامی چەمچەماڵ جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە هەر کەسێک سەرپێچی کردبێت، سزای یاسایی دەدرێت. دانیشتوانی گەڕەکەکانی چەمچەماڵ چاوەڕوانی ئەوەن کە بە زووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان بە دەنگ داواکانیانەوە بێن و ئەم کێشە ژینگەیی و تەندروستییە چارەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت





