یەکێتی لە دوو بازنەی هەڵبژاردن لیستی بەربژێرانی پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووە
- کوردستان
- 2024-03-31

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ئەوەی هێشتا پارتی لیستی بەربژێرەکانی بۆ کۆمیسیۆن نەناردووە، بەڵام یەکێتی لە دوو بازنەی هەڵبژاردن لیستی بەربژێرانی پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووە.
وێنە گەورەکە: کەمتر لە دوو کاتژمێر بۆ تەواوبوونی وادەی پێشکەشکردنی لیستی بەربژێرانی قەوارە سیاسییەکان ماوە، تاوەکو ئێستا پارتی لیستەکەی بۆ کۆمیسیۆن نەناردووە و یەکێتیش تەنیا لە دوو بازنە لیستی بەربژێرانی پێشکەش کردووە.
لێدوانی فەرمی: د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ئاڤا نیوزی گوت: "یەکێتی لە بازنەکانی سلێمانی و هەڵەبجە لیستی بەربژێرانی بۆ کۆمیسیۆن ناردووە، لە بازنەکانی هەولێر و دهۆک لیستەکەیان پێشکەش نەکردووە".
ئەوەش بزانە: بەهۆی هەبوونی مەرج و تێبینی لەبارەی شێوازی هەڵبژاردن، تاوەکو ئێستا پارتی لیستی بەربژێرانی پێشکەش نەکردووە و جەخت دەکاتەوە کە هەڵبژاردن "بە دەستوەردانی نایاسایی و ئەجێندای دەرەکی و بێ بەشداریکردنی پێكهاتەكان ناكرێت". هەروەها چەند لیستێکی دیکەش ناوی بەربژێرانیان پێشکەش نەکردووە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ گرتنی تاوانبارێک تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت






