
ئاڤا نیوز
لەپێناو بەرزنەبوونەوەی نرخەکەی لە بازاڕەکاندا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو داوا دەکات باج لەسەر بەرهەمی (شووتی)ی هاوردەکراو تا کاتێکی نادیار هەڵبگیرێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ پێگەیشتنی بەرووبوومی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان، باج دەخرێتە سەر ئەو بەرووبوومە کشتوکاڵییانەی کە لە دەرەوەی وڵات هاورە دەکرێت، تەنانەت بەشێکی ئەو بەرووبوومە ناوخۆییانەی کە پێدەگەن، هاوردەکردنیان لە دەرەوە قەدەغە دەکرێن.
نووسراوی فەرمی: وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە باج لەسەر بەرهەمی شووتیی هاوردەکراو لە دەرەوەی وڵات هەڵبگیرێت تا کاتێکی نادیار.
هۆکارە زانراوەکان: وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دەکات، "دوای بەدوادچوونمان بۆ بەرهەمی (شووتی) لە گشت سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بۆمان دەرکەوت کە ئەو بەرهەمە لە بازاڕەکان کەمبووەتەوە و نرخەکەشی بەرزبووەتەوە، بۆیە پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەرووبوومی کشتوکاڵی ژمارە (4)ی ساڵی 2008 و پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (6547) لە 22-10-2014 تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، بڕیارمان دا بە هەڵگرتنی باج لەسەر بەرهەمی (شووتی)ی هاوردەکراو تا کاتێکی نادیار.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک 32 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیسی پەیامێکی نوێ سەبارەت بە غەززە ئاراستەی ترەمپ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک 32 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیسی پەیامێکی نوێ سەبارەت بە غەززە ئاراستەی ترەمپ دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ئەمریکا تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوانیان دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا