عێراق و ئێران بۆ داخستنی دەروازە نافەرمییەکان ڕێککەوتوون؛ لە کوردستان جێبەجێناکرێت
- عێراق
- 10 ئەیلوول

ساتی ڕێککەوتنی هەردوو لایەنی عێراقی و ئێرانی. وێنە؛ حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
هەردوو حکومەتی عێراق و ئێران ڕێککەوتوون دەروازە نافەرمییەکانی نێوانیان دابخەن، بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی کوردستانیش دەڵێت، کار بە بڕیارەکە ناکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕێککەوتنێکی 13 خاڵییان واژۆکرد، بەگوێرەی یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنەکەش ئێران پێویستە سەرجەم دەروازە نافەرمییەکانی لەگەڵ عێراق دابخات، بەهۆکاری ئەوەی "کاریگەری نەرێنییان لەسەر ئاسایش و ئابووری هەردوو وڵات هەیە."
لێدوانی فەرمی: عەلائەدین قەیسی، وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە بۆ لەمەودوا، ئێران بەبێ ڕەزامەندی بەغدا مۆڵەت بە کردنەوەی هیچ دەروازەیەکی سنووریی نادات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا پرسی ئەو دەروازانەی کوردستان کە تائێستا عێراق دانی پێدانەناون، پەیوەستە بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی فیدراڵی کە سەر بە وەزارەتی دارایی عێراقە، ئەم بابەتەش لە چوارچێوەی ئەو لیژنە هەمیشەییە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت کە 7ـی ئاب لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ یەکخستنی پێناس و باجی گومرگی و کێشەکانی پەیوەست بەم پرسە پێکهێنراون.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت، ئەو دەروازانەی لە کوردستان هەن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە فەرمین و دانیان پێدانراوە، ئەگەر عێراقیش مامەڵە لەگەڵ بەشێکیان نەکات "ئەوە کێشەی خۆیانە".
ئەو مانایە دەگەیێنێت: بڕیاری داخستنی دەروازە نافەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێت، واتە ڕێککەوتنەکەی بەغدا و تاران زیاتر بۆ داهاتووە تا ڕێگری لە زیاتربوونی دەروازەی نافەرمی بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو






