
جەندرمەی تورکیا لەبەردەم دوو کەناڵی دیاری وڵاتەکە وەستاون و ڕێگە نادەن کارمەندەکان بڕۆنەوە سەرکاریان
ئاڤا نیوز
بە فەرمانی داواکاری گشتیی تورکیا کچووک جێکمەجە، هەر یەکە لە محەممەد شاکر جان، کەمال جان و کێنان تێکداغ، خاوەنەکانی جان هۆڵدینگ و 10 کەسی دیکە دەستگیرکران، هەر لەوچوارچێوەیەدا کەناڵەکانی شۆو تیڤی و هەبار تورک، دەستیان بەسەردا گیرا و خاوەنی هەبار تورک دەستگیرکرا.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی کچووک جێکمەجە، خاوەنەکانی جان هۆڵدینگ و 10 کەسی دیکە بە تۆمەتی " گەندەڵیکردن، قاچاخچێتی، ساختەکاری و سپیکردنەوەی پارەی ڕەش، دەستگیرکراون.
بڵاوکراوەی فەرمی: داواکاری گشتیی تورکیا ڕایگەیاندووە: ڕێکخراوێک بۆ ئەنجامدانی تاوان لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی ژێر دەسەڵاتی جان هۆڵدینگەوە دامەزراوە و لە ڕێگەی ئەم ڕێکخراوەوە کۆمەڵێک ساختەکاری ئەنجام داوە کە بریتی بوون لە خۆدزینەوە لە باج و دانانی داهاتی سەرچاوەی نادیار بۆ ناو حسابی کۆمپانیاکان، هەروەها سپیکردنەوەی داهاتی تاوان.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هێزەکانی جەندرمەی تورکیا دەستیان بەسەر هەردوو کەناڵی هەبار تورک و شۆو تی ڤی دا گرتووە، دەرگای کەناڵەکان لەلایەن جەندرمەوە کۆنترۆڵ کراوە. بەڕێوەبەر و کارمەندانی کەناڵەکە هەر لە نێو باڵەخانەی کەناڵ دەستبەسەرکراون.
پێدراوە ڕاستەکان: لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا کە بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی دەستەی لێکۆڵینەوە لە تاوانە داراییەکان (ماساک) و ئەو ڕاپۆرتانەی لێکۆڵینەوە کە لەلایەن یەکەکانی وردبینی داراییەوە ئامادەکراون دەستیپێکردووە.
زانیاریی زیاتر: لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر سەروەت و سامانی 121 کۆمپانیادا گیراوە، سندوقی بیمەی پاشەکەوتی دەوڵەت TMSF وەک قەییووم لە شوێنی خاوەنەکەی موڵکەکان بەڕێوە دەبات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد





