ڕێگە نادرێت قوتابییانی کورد لە زانکۆکانی ناو ماددەی 140 لە تاقیکردنەوەکان بە زمانی کوردی وەڵام بدەنەوە
- ببینە و ببیستە
- 11 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
بە بڕیارێکی نوێی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، وەڵامدانەوە بە زمانی کوردی لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی ئەو زانکۆیانەی دەکەونە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان قەدەغە کراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە زمانی کوردی دووەم زمانی فەرمی عێراقە بەپێی دەستووری ساڵی 2005. ئەم بڕیارە ناڕەزایەتییەکی زۆری لەناو قوتابیانی کورددا لێکەوتووەتەوە و بە پێشێلکردنێکی ڕوونی مافەکانیان و سیاسەتێکی تەعریبکردن دادەنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ماددەی 4ی دەستووری ساڵی 2005ی عێراق، زمانی کوردی یەکێکە لە دوو زمانە فەرمییەکانی وڵات، لەپاڵ زمانی عەرەبیدا. ئەمەش واتای ئەوەیە کە دەبێت لە سەرجەم دامودەزگا حکومی و فەرمییەکاندا، مافی بەکارهێنانی زمانی کوردی پارێزراو بێت.
لێدوانی فەرمی: ئارام، قوتابیی قۆناغی 4ی بەشی یاسا لە زانکۆی کەرکووک، یەکێکە لەو قوتابیانەی کە بەهۆی ئەم بڕیارەوە بایکۆتی تاقیکردنەوەکەی کردووە. ئارام بە ئاڤای ڕایگەیاند: "کاتێک زانیم وەرگێڕان بۆ کوردی ناکرێت، بەشداری تاقیکردنەوەکەم نەکرد. ڕۆیشتن و نەڕۆیشتنم وەکو یەک وایە چونکە زمان نازانم. ئەمە جگە لەوەی تەعریبە و بەرامبەر ئێمەی کورد دەکرێت."
لەلایەکی دیکە: ئەم کێشە لەکاتێکدایە دەستەی ناوچە جێناکۆکەکان بڵاوی کردووەتەوە کە بە فەرمانێکی کارگێڕی، لیژنەیەکی 9 کەسییان داناوە بۆ ئەوەی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە بۆ زمانی کوردی وەربگێڕن. بەڵام، بەو پێیەی کە ئەمڕۆ قوتابیان ڕووبەڕووی قەدەغەکردنی زمانی کوردی بوونەتەوە، ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە ئەو ستەمەی بەرامبەر قوتابیانی کورد دەکرێت بەردەوامە و کێشەکە چارەسەر نەکراوە، یان لیژنەکە کاری خۆی جێبەجێ نەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا: تەنیا دوای جێگیربوونی دۆخی ئەمنی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان و بەسرە هەماهەنگی بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات





