
هونەرمەندی میسری عەمرو دیاب
ئاڤا نیوز
هونەرمەندی میسری عەمرو دیاب بە گۆرانی وشەی شیرین ڕیکۆردێکی پێوانەیی تۆمار کرد و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا سەدان ملیۆن بیسەری هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: گۆرانییەکەی عەمرو دیاب کارێکی ڕێکلامییە، بەڵام هەوادارێکی زۆری هەیە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە نیو ملیار جار لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا سەیر کراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: لە تیکتۆک نزیکەی 400 ملیۆن بینەری هەبووە، لە فەیسبووک زیاتر لە 114 ملیۆن و لە یوتیوب نزیکەی 40 ملیۆن کەس بینیویەتی و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامیش زیاتر لە حەوت ملیۆن جار سەیر کراوە.
زانیاریی زیاتر: گۆرانییە نوێیەکەی عەمرو دیاب دوای بڵاوبوونەوەی بەهۆی ئەو پێشوازییە چاوەڕوان نەکراوەی لێیکرا، چووە لیستی "تۆپ ئەنغام"ی وڵاتە عەرەبییەکانەوە.
ئەمەش بزانە: ئەو ژمارە زۆرەی گوێگران بۆ گۆرانییە نوێیەکەی، هەنگاوێکی گەورە بوو بۆ عەمرو دیاب، چونکە ڕیکۆردی زۆرترین گوێگری گۆرانییەکانی خۆیشی شکاند، کە پێشتر ئەلبوومێکی بە ناوی "شوێنی تۆ" زیاتر لە 30 ملیۆن بیسەر و بینەری هەبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
چوار ئەندامی کۆنگرێس داوای دادگاییکردنی ڕائوڵ کاسترۆ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بە ئۆپەراسیۆنی "هۆک ئای" گورزی کوشندەی لە داعش وەشاند
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە










