
نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی عێراق و حوسێن زولفەقاری، ئەمینداری گشتیی دەستەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای ئێران جەختی لە پێویستیی هاوکاری نێوان ئێران و عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر کردەوە دەڵێت "دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە و دەبێت لەناوی ببەین".
چیرۆکی سەرەکی: بە مەبەستی بەشداریکردن لە دووەمین کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەنێوان عێراق و ئێران، نوێنەری سەرۆککۆمار و ئەمینداری گشتیی دەستەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران گەیشتە بەغدا.
لێدوانی فەرمی: حوسێن زولفەقاری، نوێنەری سەرۆککۆمار و ئەمینداری گشتیی دەستەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە ڕووبەڕووبوونەوەی یەکێک لە گەورەترین ئاڵنگارییە ئەمنیی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم سەردەمەین، ئەویش بازرگانی و بەکاهێنانی ماددەی هۆشبەرە.
زانیاریی زیاتر: زولفەقاری ئاماژەی بەوەشدا، ئەم دیاردەیە ئاسایشی نەتەوەیی، تەندروستیی کۆمەڵگا بەتایبەت گەنجان و سەقامگیریی ئابووری هەردوو وڵاتی ئێران و عێراقی لەلایەن بازرگانانی نێودەوڵەتییەوە کردووەتە ئامانج.
ئەمەش بزانە: ئەو بەرپرسە ئێرانییە ڕوونیشیکردەوە، ئالوگۆڕی زانیاری لە ئەمساڵدا ڕێگەی خۆشکردووە بۆ کەمکردنەوە و بەکارهێنانی ڕێڕەوی نێوان هەردوو وڵات، بەڵام دوژمنە هاوبەشەکەمان پێشکەوتوو و چەکدارە و بە تەکنەلۆژیای نوێ پڕچەک کراوە، بۆیە پێویستە ئاستی هاوکاریی هەواڵگری بەرز بکرێتەوە بۆ ئاستی ستراتیژی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە: دیمەشق ئاگربەستی پێشێلکرد و بە درۆن هێرشی کردە سەرمان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
تیمێکی پزیشکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قامیشلۆیە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ستراتیژییە نوێیەکەی پینتاگۆن کۆریای باشوور نیگەران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە: دیمەشق ئاگربەستی پێشێلکرد و بە درۆن هێرشی کردە سەرمان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
تیمێکی پزیشکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قامیشلۆیە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ستراتیژییە نوێیەکەی پینتاگۆن کۆریای باشوور نیگەران دەکات




