زیاتر لە 20 کۆچبەری کورد لە لوبنان دەستگیرکراون و ئاڤا سۆراغیان دەکات
- کوردستان
- 14 ئەیلوول

ژمارەیەک کۆچبەری کورد لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ کوردستان
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 20 کۆچبەری کورد لە وڵاتی لوبنان دەستگیرکراون، ئاڤا سۆراغیان دەکات و دوایین زانیاریی لەبارەی ئەو گەنجانەوە بڵاودەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: بەشێک لە گەنجانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بۆ گەیشتن بە ئەوروپا ڕێگای جیاوازی وشکانی، ئاوی و ئاسمانی بەکاردەهێنن، بەڵام زۆربەی جارەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر دەکرێن، گەنجەکان ڕووبەڕووی دۆخی نەخوازراو و ئەشکەنجەدان و برسێتی دەبنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئاڤا میدیا زانیویەتی 22 گەنجی کورد لەلایەن هەواڵگریی سەربازیی لوبنان لە شاری تەرابلوسی ئەو وڵاتە دەستگیرکراون، لەسەر ئەو پرسە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵە.
لێدوانی فەرمی: پاشا، ڕاوێژکاری پێشکەوتووی فەرمانگەی پەیوەندیییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: لەگەڵ وڵاتی لوبنان لە پەیوەندیی بەردەوامداین و کار بۆ ئازادکردن و گەڕانەوەی ئەو گەنجانە دەکەین بۆ هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵێکی خۆمان خستووەتەگەڕ و بەبێ وەستان کار لەسەر ئەو پرسە دەکەین.
گەنجەکان ویستویانە لەڕێگەی دەریاوە بەرەو وڵاتی قوبرس بڕۆن، دواتر دەستگیرکراون. ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و دواتر دەگوازرێنەوە بۆ ئاسایشی گشتیی بەیرووت.
ژمارەکان وا دەڵین: ئاڤا میدیا ناوی تەواوی ئەو گەنجانەی دەست کەوتووە کە ئەمانەن:
1. هاوژین ئەکرەم ڕەحیم
2. بەهرۆز دەرباز حەمەڕەحیم
3. محەممەد تاهر حەمەڕەحیم
4. مازن نەوزاد تۆفیق
5. ئارین نەوزدا تۆفیق
6. ئارام نەوزاد تۆفیق
7. نەوزاد تۆفیق فەرەج
8. محەممەد جەلال مەلاشێخ
9. ئەحمەد ئیدریس قادر
10. دیار زانا عەزیز
11. پەیوەند بێستوون عەبدوڵڵا
12. هەستیار هێرش هیدایەت
13. محەممەد ڕەشید قادر
14. یاد زرار محەممەد
15. ئەحمەد جەلیل مەجید
16. محەممەد سالار لەتیف
17. پێشڕەو عەبدوڵڵا ئەحمەد
18. ئەمیر سوارە ئیبراهیم
19. برووسک محەممەد خواڕەحم
20. ئارەش سەلام محەممەد
21. هەستیار عەبدوڵڵا یاسین
22. ڕێژوان عوسمان عەلی
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 16 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەوانەی دادگەی فیدراڵی کرد
- بزنس
- 36 خولەک لەمەوپێش
تیمی چاودێری دارایی عێراق سەردانی سلێمانی و دهۆک دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەوانەی دادگەی فیدراڵی کرد
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زێلینسکی پێشنیازی پلانی ئاشتی نەخوێندووەتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا ناڕازییە لە بڕیارێکی هەسەدە






