
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
ئاڤا نیوز
میدیاکانی تورکیا لەسەر زاری سێدات بۆزکورت، ڕۆژنامەنووسی ئەو وڵاتە بڵاویان کردووەتەوە کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی ئامادەکاری بۆ دروست کردنی پارتێکی سیاسی نوێ دەکات، سەرۆکی ئەو پارتەش سەڵاحەددین دەمیرتاش نابێت وەک ئەوەی چاوەڕێ دەکرێت، بەڵکو پەروین بوڵدان دەکاتە سەرۆکی پارتە نوێیەکە.
وێنە گەورەکە: لە دوای پرۆسەی ئاشتییەوە دەنگۆی گۆڕینی ناو و لۆگۆی دەم پارتی هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا بابەتەکە تەنیا وەک دەنگۆ ماوەتەوە و بە فەرمی هیچ شتێک لەو بارەیەوە ڕانەگەیێنراوە. ئێستاش دەنگۆی دروستکردنی پارتێکی نوێی کوردی هەیە.
زانیاری بەدەستهاتوو: بە گوێرەی زانیارییە میدیایەکان، دەم پارتی بە تەواوی هەڵدەوەشێتەوە و بەڵام هەدەپە هەڵناوەشێتەوە، بەڵکو هەدەپە کە ئەو پارتە بوو سەڵاحەددین دەمیرتاش، سەرۆکایەتی دەکرد، بە ناو ولۆگۆیەکی نوێ دروست دەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: پارتە نوێیەکەی ئەمجارە، پارتەکەی ئۆجەلان دەبێت، تەنانەت ئەگەر سەڵاحەددین دەمیرتاش لە زیندان ئازاد بکرێت، هەر ئۆجەلان نایکاتە سەرۆکی پارتەکە، بەڵکو پەروین بوڵدان دەبێت بە سەرۆکی پارتە نوێیەکەی کوردانی باکووری کوردستان. بە گوێرەی ڕۆژنامەنووسەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
50 خولەک لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: گەلی کورد لە سووریا شایستەی دانپێدانان و ڕێزلێگرتنە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە






