
دکتۆر هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی
ئاڤا نیوز
بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.
زانیاری تایبەت: ئاڤا زانیویەتی، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی وەرزشکردن سەگ پەلاماری دکتۆر هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی داوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی چارەسەری بۆ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: قسەم لەگەڵ دکتۆر هێرش کرد، دیارە لای ماڵی خۆیان کە نزیک پارێزگای سلێمانییە سەگ پەلاماری داوە، بەڵام چارەسەری بۆ کراوە و تەندروستی جێگیرە.
لەلایەکی دیکەوە: د.هێرش سەید سەلیم، لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی، "تاكەی لایەنی پەیوەندیدار كۆنترۆڵی ئەو هەموو سەگە بەڕاڵایانە ناكات لەكاتێكا من لە شوێنێكی ناوجەرگەی شار و لەناوپرۆژەیەكی نیشتەجێبوونی پەنا پارێزگا و بەبەرچاوی ئەو هەموو پاسەوان وئێشكگرەوە سەگ پەلامارم بداو كەسیش بەهانامەوە نەیەت جگە لە بەرگری خۆم نەبێ. ئەی سبەی دەرگای خوێندن كرایەوە كێ ببێ بە پاسەوانی مناڵان؟".
دکتۆر هێرش ئەمەشی نووسیوە، "جەنابی پارێزگار لە پەنا بارەگاكەی تۆ كە شوێنی نیشتەجێبوون و گەرمەی قەرەباڵغی و سەنتەری شارە سەدان سەگی بەرەڵڵا ئەسوڕێنەوەو پەلاماری ژن و مناڵیان داوە پێش من".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی زۆربوونی ژمارەی سەگی بێلانە لەسەر شەقامەکان ساڵانە ژمارەیەکی زۆری هاونیشتمانیان دووچاری پەلاماردان و برینداربوون دەبنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






