
لۆگۆی بزووتنەوەی نوجەبا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
گرووپی نوجەبا کە دوێنێ ئەمریکا لەگەڵ سێ گرووپی دیکەی عێراقیدا خستنیە لیستی "ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە"، دەڵێت، بڕیارەکەی ئەمریکا هیچ بەهایەکی نییە و کاریگەریشی لەسەر ئاڕاستەی کارکردنیان نابێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ ئەمریکا چوار گرووپی چەکداری عێراقیی نزیک لە ئێرانی وەک "ڕێکخراوی تیرۆریستیی بیانی" دەستنیشان کرد کە ئەوانیش بریتیی بوون لە بزووتنەوەی نوجەبا، کەتائیبی سەیید شوهەدا، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ئەوفیا و کەتائیبی ئیمام عەلی، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی ئێران لە ناوچەکە و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق.
لێدوانی فەرمی: عەبدولقادر کەربەلائی، یاریدەدەری سەربازیی ئەمینداری گرووپی نوجەبا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، ئەمریکا بیانخاتە هەر لیست و ناوێکەوە ئەوان لەسەر ڕێگەی "ڕاست، دادپەروەر، شانازی و شکۆ" بەردەوام دەبن و قودسیش وەک ڕەمزی خەباتیان دەمێنێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی کەربەلائی، بڕیارەکەی ئەمریکا کە گرووپی نوجەبای خستووەتە لیستی تیرۆر "شوێنی لەژێر پێیان دایە و هیچ نییە لەبەرامبەر ئیرادەی خۆڕاگرییان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی گەیشتە باڵیۆزخانەی عێڕاق لە ئیتالیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی گەیشتە باڵیۆزخانەی عێڕاق لە ئیتالیا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بە سەختی بۆردومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد




