چەند وڵاتێکی ئەوروپی عێراق لە لیستی وڵاتانی "مەترسیدار بۆ گەشتکردن" دەردێنن
- هەواڵ
- 19 ئەیلوول

باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕۆژی هەینی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازیی لە بڕیاری نوێی فەرەنسا، هۆڵەندا و بەریتانیا سەبارەت بە دەرکردنی ڕێنمایی نوێی گەشتکردن بۆ عێراق دەرکرد، کە عێراقیان لە لیستی وڵاتانە مەترسیدارەکان دەرکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: فەرەنسا، بەریتانیا و هۆڵەندا گۆڕانکارییان لە ڕێنماییەکانی گەشتکردنیان بۆ عێراق لە ڕەنگی سوور واتە مەترسیدار بۆ پرتەقاڵی واتە کەمبوونەوەی مەترسی ڕاگەیاند، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ هاتنی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و گەشتیاران و ڕێگە خۆشکردن بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییە ئابووری و کولتوورییەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا پێشوازیی لەو گۆڕانکارییە ئەرێنییانە دەکات کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لەلایەن ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپییەوە لە ڕێنمایی گەشتیاریدا دەرچوون، وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە کە ئەوەش ئەنجامی ئەو هەوڵە دیپلۆماسیانەی وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەکانیایەتی لە وڵاتان.
باکگراوند: بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی سەلامەتی و پێوەرەکانی فڕۆکەوانی مەدەنی و خراپی ژێرخانی فڕۆکەخانەکان، یەکێتیی ئەوروپا یازدە ساڵە سەرجەم گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ وڵاتانی ئەوروپا قەدەغە کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: خەریکە کات بەسەردەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: خەریکە کات بەسەردەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت






