سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەسەر جووتسایدی شێخان - لالشە شۆفێری دەکات
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێگایەکی گرنگ و ستراتیژی لە شێخان دەکاتەوە کە بە بەرزترین کوالێتی و ستانداردی جیهانیی دروستکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕێگایەکی دیکەی ستراتیژی گرنگی کردەوە کە جووتسایدی شێخان - لالشە و لەلایەن گرووپی کۆمپانیاکانی نۆرس لایتەوە جێبەجێ کراوە، گرنگی پرۆژەکە لەوەدایە بە ماوەیەکی کورت و بە بەرزترین کوالێتی و ستانداردی جیهانیی دروستکراوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، لەماوەی كابینەی نۆیەمدا، 718 پرۆژەی ڕێگاوبان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ كراون كە گوژمەی سەرجەم پرۆژەكان، تریلیۆنێك و 31 ملیۆن دیناری عێراقی بووە و، بەهۆیەوە دووهەزار و 861 كیلۆمەتر ڕێگای نوێ كەوتووەتە خزمەتی هاووڵاتیانەوە.
لەلایەکی دیکە: عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، هەفتانە ژمارەیەک پرۆژە دەکەوێتە خزمەت هاونیشتمانییان.
- عەلی تەتەر گوتیشی، بەشی زۆری ئەو پرۆژانەی لە دهۆک دروست کراون پشکی شێر بەر قەزای شێخان کەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا





