هۆشدارییەک لە وەزارەتی کارەباوە: بەرهەمهێنانی كارەبا 1600 مێگاوات كەم دەبێتەوە
- کوردستان
- 20 ئەیلوول

یەکێک لە وێستگەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کە کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا دابین دەکات
ئاڤا نیوز
بەهۆی ڕێكارێكی كۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی كوردستان، توانای بەرهەمهێنانی وێستگەكانی كارەبا بە بڕی هەزار و 600 مێگاوات كەم دەبێتەوە، هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سرووشتییەكان لەسەر هێڵن تاوەکو كاریگەرییەكەی لەسەر هاوبەشانی كارەبا كەم بكەنەوە.
چیرۆكی سەرەكی: كۆمپانیای دانەگاز لە ڕۆژانی 20، 21 و 22ـی ئەم مانگە، چاكسازیی ساڵانەی خۆی لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی گاز دەست پێ دەكات كە بەهۆیەوە بڕی 300 ملیۆن پێ سێجا، بەرهەمهێنانی گاز كەم دەبێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی ئەو ڕێكارەی كۆمپانیای دانەگاز بۆ بەرهەمهێنانی گاز، ئاگادارینامەیەك بڵاو دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گاز بە بڕی 300 ملیۆن پێ سێجا، توانای بەرهەمهێنانی وێستگەكانی كارەبا بە زیاتر لە 1600 مێگاوات كەم دەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر هێڵ دەبن بۆ کۆنترۆڵ کردن و کەم کردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر هاوبەشانی کارەبا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





