شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
- ببینە و ببیستە
- 20 ئەیلوول
وێنەی دوو شاخەوانە کوردەکە لەسەر لووتکەی شاخەکە
ئاڤا نیوز
دوو شاخەوانی کورد لە یانەی شاخەوانیی قەندیلی پیرانشار، توانییان سەرکەوتنێکی گرنگ و مێژوویی لەسەر لووتکەی چیای شخارا بەدەست بهێنن. ئەم چیایە بە یەکێک لە بەرزترین و تەکنیکیترین لووتکەکانی زنجیرە چیای قەفقاز لە گورجستان دادەنرێت.
بۆچی گرنگە؛ محەممەد ئەمین محەممەدی و محەممەد زاهیر، لە ڕۆژی 2025/9/17 بە سەرکەوتوویی گەیشتنە لووتکەی شخارا کە بەرزییەکەی 5 هەزار و 210 مەترە. ئەم سەرکەوتنە جیاواز و تایبەتە، چونکە لەم ساڵدا، دوو گرووپی شاخەوانی دیکە (یەکێکیان سویسی و ئەوی دیکەیان گورجستانی) لە هەوڵەکانیاندا بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەم چیایەدا سەرکەوتوو نەبوون.
ئێستا چی ڕوودەدات؛ ئێستا گرووپی شاخەوانانی کورد لە یەکێک لە گوندەکانی خوارەوەی چیاکە لە قەفقاز خەریکی پشوودان و خۆئامادەکردنن بۆ هەوڵێکی دیکە بۆ سەرکەوتن بەسەر لووتکەی ئوشبادا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد ئەمین محەممەدی تەمەن 37 ساڵ، خەڵکی شاری پیرانشار و بەرپرسی گرووپی شاخەوانی قەندیلە. دوو ساڵ لەمەوبەریش بەسەر لووتکەی شاخی ماناسڵۆ لە وڵاتی نیپاڵدا سەرکەوت، کە بەرزییەکەی 8 هەزار و 136 مەترە. محەممەد ئەمین محەممەدی وەک یەکێک لە شاخەوانە ناودار و شارەزاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دادەنرێت، هەروەها وانەبێژی شاخەوانی و ڕاهێنەریشە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا: تەنیا دوای جێگیربوونی دۆخی ئەمنی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان و بەسرە هەماهەنگی بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات






