
وێنەی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر؛ وێنەکە ئومێد خۆشناو لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیبسووک بڵاوی کردووەتەوە
ئاڤا نیوز
زەکەریا عەبدوڵڵا، هونەرمەندی ناوداری کورد ڕوونکردنەوە لەبارەی دۆخی تەندروستی خۆی دەدات و دەڵێت تەندروستی زۆر باشە و هیچ کێشەیەکی نییە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە دەنگۆی تووشبوونی زەکەریا عەبدوڵڵا بە شێرپەنجە بڵاوبووەتەوە، ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر تەلەفۆنی بۆ کردووە و لە هەواڵی پرسیوە.
زەکەریا دەنگۆکەی ڕەت کردووەتەوە و پێی گوتووە: لە خودا بەزیاد بێت تەندروستی زۆرباشە و هەواڵی نەخۆشکەوتنی دوورە لە ڕاستییەوە.
ئومێد خۆشناو وێنەیەکی خۆی و زەکەریا عەبدوڵڵای بڵاو کردووەتەوە، لە شوێنێک دانیشتوون و جلی نافەرمییان پۆشیوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤای گوت، ئێستا زەکەریا لە دەرەوەی کوردستانە و سەرقاڵی پڕۆژەکانی خۆیەتی، ئەم وێنەیەشیان چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە شاری هەولێر لە یەکێک لە کافتریاکان گرتووە.
لەلایەکی دیکەوە: هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ گرنگیپێدان و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی. وێڕای ڕەتکردنەوەی تەواوی ئەو دەنگۆیانە، ئاماژەی بەوەدا کە تەندروستی زۆرباشە و هەواڵی نەخۆشکەوتنەکەی دوورە لە ڕاستییەوە.
باکگراوند: زەکەریا عەبدوڵڵا هونەرمەندێکی دیاری کوردە، دەنگێکی تایبەتی هەیە و هاوادارێکی زۆری هەیە، یەکەم ئەلبوومی لە ساڵی 1998 بە ناوی (تۆ هاتی) بڵاو کردەوە، حەوت ئەلبوومی گۆرانی هەیە، دوایین ئەلبوومی بە ناوی لاپەڕەی سپی لە ساڵی 2010 بڵاو کردەوە و لەوکاتەوە وازی لە گۆرانی وتن هێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد





