
دیمەنی ماڵپەڕی زانکۆلاین. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە زانكۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، كارا دەكرێت و دەتوانن فۆرم پڕبكەنەوە بۆ وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان.
وێنە گەورەكە: ساڵانە بەر لە دەستپێكردنی وەرزی نوێی خوێندن، پڕۆسهی پێشکەشکردن بۆ وهرگرتنی دهرچووانی 12ـی ئامادهیی له زانكۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وێبسایتی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان كارا دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، وەزارەتی خوێندنی باڵا لەلای خۆیەوە ئامادەكارییەكانی بۆ كاراكردنی زانكۆلاین تەواوكردووە و لەم هەفتەیەدا بەشێوەیەكی فەرمی وادەی دیاریكراوی بەردەستبوونی بۆ قوتابیانی دەرچووی پۆلی دوازدە ڕادەگەیێنرێت.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتیشی، چاوەڕێی داتای كۆتایی دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیین بە سەرجەم بەشە زانستی، وێژەیی و پیشەییەكان كە لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆمان ڕەوانە بكرێت، ئینجا بە دیاریكراوی ڕۆژی كاراكردنی زانكۆلاین ڕادەگەیەنین و بەفەرمی بڵاوی دەكەینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ ڕێژەی دەرچوونی قوتابیانی پۆلی 12، زیاتر لە 50% بوو، بەو پێیەی لە کۆی 117 هەزار قوتابی پۆلی 12، نزیکەی 60 هەزاریان دەرچوون. وەزارەتی خوێندنی باڵا کار بۆ ئەوە دەکات هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو سەرجەم قوتابیان لە زانکۆ حکومییەکان و زانکۆ تایبەتەکان دەرفەتی خوێندنیان بۆ بڕەخسێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
خێزانی نوام چۆمسکی پەشیمانن لە پەیوەندییان لەگەڵ ئێپستین
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پەیڕەوی ناوخۆیی هەموار دەکاتەوە
- کولتوور
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک شارێک لەسەر مانگ دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
خێزانی نوام چۆمسکی پەشیمانن لە پەیوەندییان لەگەڵ ئێپستین
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پەیڕەوی ناوخۆیی هەموار دەکاتەوە






