پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
- هەواڵ
- 21 ئەیلوول

پ. د. عەزیز بەرزنجی، پرۆفیسۆری بواری فیزیا و مامۆستا لە زانكۆی سۆران
ئاڤا نیوز
پرۆفیسۆرێكی كوردی بواری زانستی فیزیا، بۆ ساڵی سێیەمی لەدوای یەك، ناوی لە ڕیزبەندی 2%ـی زانایانی جیهان دێت؛ ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو پۆلێنی بەرزتر بووەتەوە.
وێنە گەورەکە: بەپێی داتای ڕێکخراوی UNICEF، لە جیهاندا 10 ملیۆن زانای بوارە جیاوازەکان تۆمارکراون، ساڵانە زانكۆی ستانفۆردی ئەمریكی كە لە لیستی شەشەمین باشترین زانكۆكانی جیهانە، لە كۆی ملیۆنان زانا، توێژینەوەی 200 هەزار زانا هەڵدەبژێرێت كە دەكاتە 2%ـی كۆی زانایانی جیهان.
چیرۆكی سەرەكی: پ. د. عەزیز بەرزنجی، پرۆفیسۆری بواری فیزیا و مامۆستا لە زانكۆی سۆران، بۆ ساڵی سێیەمی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی 2%ـی باشترین زانایانی جیهان دێت كە ساڵانە زانكۆی ستانفۆرد، بە پشتبەستن بە توێژینەوەی كردەیی زاناكان و بەكارهێنانیان وەك سەرچاوەی زانستی باوەڕپێكراو لەسەر ئاستی جیهاندا، دەستنیشانیان دەكات.
لێدوانی فەرمی: د. عەزیز بەرزنجی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، سوپاس بۆ خودا، ساڵ لە دوای ساڵ پۆلێنی جیهانیم نزیكتر دەبێتەوە؛ پارساڵ لە لیستەكەدا لە ڕیزبەندی 167،507 بووم، ئەمساڵ بەشێوەیەكی بەرچاو پۆلێنەكەم بەرزبووەتەوە و بووەتە 76،527. كە لەسەر بنەمای پسپۆڕی وردی بوارە زانستییەكان و سوودی كردەیی ئەو توێژینەوانەی پێشكەشی دەكەین، دەستنیشان دەكرێین.
ژیاننامە: پرۆفیسۆر د. عەزیز بەرزنجی
ناوی تەواوی: عەزیز عەبدوڵڵا عەزیز بەرزنجی، لەدایكبووی ساڵی 1973، شاری هەولێر
- بەكالۆریۆس لە فیزیا، زانكۆی سەڵاحەددین، ساڵی 1998.
- ماستەر لە ماددە هەرە گەیێنەرەكان، زانكۆی سەڵاحەددین، ساڵی 2004.
- ماستەر لە فیزیای تیۆری لە زانكۆی ئۆڵد دۆمنیۆن لە ئەمریكا، ساڵی 2009.
- دكتۆرا لە زانستی ماددەكان لە زانكۆی لیستەری بەریتانیا، ساڵی 2014.
- پرۆفیسۆر لە تەكنەلۆژیای نانۆ لە زانكۆی سۆران.
- خاوەنی 140 توێژینەوەی زانستیە و بۆ سێیەم ساڵی بەدوای یەك، ناوی لە ڕیزبەندی 2%ـی زانایانی جیهان دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
خێزانی نوام چۆمسکی پەشیمانن لە پەیوەندییان لەگەڵ ئێپستین
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پەیڕەوی ناوخۆیی هەموار دەکاتەوە
- کولتوور
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک شارێک لەسەر مانگ دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
خێزانی نوام چۆمسکی پەشیمانن لە پەیوەندییان لەگەڵ ئێپستین
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پەیڕەوی ناوخۆیی هەموار دەکاتەوە






