
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی بۆتە فریادڕەس و هێنانە دی و ئاواتەکانی خەڵکی کوردستان بۆ خزمەتگوزاری و پێداویستیەکانی ژیان، ئەمە حاشا هەڵنەگرە کە سەڕەڕای کۆسپ و تەگەرە و قەیرانەکان لەبەردەم هەرێمی کوردستان و دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و کابینەی نۆیەم، بەڵام ڕێزدار کاک مەسرور بارزانی بە بیر و باوەڕێکی بەهێزەوە و ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە هەنگاوەکانی بۆ خزمەتکردنی تاک تاکی هاوڵاتیانی کوردستان بێ فەرق و جیاوازی لە خانەقینەوە لە گەرمیانەوە تاوەکو زاخۆ
ئەم پڕۆژە ستراتیژیانە پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە هەیە پەیوەندی بە شار و شارۆچکەکان و گوندەکانەوە هەیە، بە بیری تیژەوە هەنگاوی بۆ هاوێشتیە، ئەم پڕۆژانەی کە ئەنجامدەدرێن چ بەردی بناغەی بۆ دادەنرێت چ ئێستاکە شریتی کردنەوەی دەبڕدرێت لای خەڵکی کوردستان جێگای بایەخە و جێگای خۆی دەگرێتن بۆ خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و کارئاسانی، پڕۆژە گەورەکان، پڕۆژە بچوکەکان، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کارەبا و ئاوی 24 کاتژمێری و دەیان و سەدان پڕۆژەی تر لەو کابینەیەی نۆیەم دڵخۆشکەر و مژدە بەخشی تەواوی خەڵکی کوردستانە.
جێگای دەستخۆشیە ڕێزدار کاک مەسرور و تەواوی تیمی بەڕێزیان لە کابینەی نۆ لە گشت وەزارەتەکان کە بە بەرنامە و پلانی تۆکمە و بەهێزەوە لە تەواوی شار و شارۆچکەکانەوە هەنگاوی بۆ دەهاوێژرێت.
بنیادنەری ڕاستەقینە بۆ ڕاستەڕێی ژیانی هاوڵاتیان جەنابی کاک مەسرور هەم خۆی هەم پارەتەکەی بۆتە جێگای متمانە و جێبەجێکردنی بەڵێنەکان و بەرنامەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکان کە بە خەڵکدرابوو بۆیە ئەم پڕۆژانەی کە ئەنجامدەدرێت و ئێستاکە دەکەوێتە بەر دید و دەستی خەڵکی کوردستان هێمنی و ئارامی و خۆشگوزەرانی لە قۆناغێکی تازەی کوردستان بۆ قۆناغێکی تر دەمانباتن کە دەمانبەستێتەوە بە وڵاتانی دەوروبەر و دوونیای دەرەوە.
ئێستا هەرێمی کوردستان بۆتە چەقی نێوەندە سیاسیەکانی دونیا، بە تایبەت لە بواری ئابووری و گەشەسەندی کەرتەکانی پەیوەست بە هاوڵاتیان.
بە هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆ ” کابینەی نۆ ” و ڕێزدار کاک مەسرور و تیمە بەڕێزەکەی ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان خۆشحاڵین کە دەبینین بێ فەرق و جیاوازی ئەو خزمەتانە پێشکەشدەکرێت و داواکارین زیاتر و بەردەوامی هەبێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە ئێش و ئازار لە سەردەمانی پێش ڕاپەڕین و قەیرانەکانی نێوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکان دەیانناڵاند ئێستا بە ماوەیەکی کەم توانرا سەرجەم ئەو ویست و داوا و خۆشگوزەرانیەی لە دەرەوەی دوونیای دەرەوە هەیە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەبێت.
هەربژی و پایەداربی و تەمەندرێژبی جەنابی کاک مەسرور و کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، إن شاءالله لەسەر دەستی بەڕێزیان هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و خۆشگوزەرانی زیاتر دێتە ئاراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
لە هەردوو ستادیۆمی ئامەد و وانەوە؛ جاڕدانی مانیفێستی کوردبوون
7 تشرینی یەکەم
دۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ
1 تشرینی یەکەم
هاوپەیمانێتیی کۆمەڵەی ئاسایشی هەرێمی؛ سعوودیە – پاکستان
1 تشرینی یەکەم
شیكردنەوەی فراوانی ڕێككەوتنی نەوتی هەولێر و بەغداد (ئەیلوولی 2025)
28 ئەیلوول
کارتی زێڕینی ترەمپ: ستراتیژییەکی نوێ بۆ ڕاکێشانی سەرمایە
27 ئەیلوول
25/9 - ڕۆژی سەربەخۆیی کوردستان
25 ئەیلوول
ڕیفراندۆم بڕیار لە چارەنووسی خۆم؛ ئیرادەی سەربەخۆخوازانی کورد و دووڕوویی بەرژەوەندخوازانی دنیا
25 ئەیلوول
ئایندەی کورد لە سووریا
24 ئەیلوول
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
18 ئەیلوول
بە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوو بۆچی نرخی زێڕ دابەزی؟
18 ئەیلوول
- بیروڕا
- 25 ئەیلوول
25/9 - ڕۆژی سەربەخۆیی کوردستان