
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، ئاشکرای دەکات، ژمارەیەکی بەرچاوی سوپای سووریا لە هاووڵاتیانی کورد پێکدێن و دەڵێت:" پێشنیازمان بۆ هەسەدە کردووە پەیوەندیمان پێوە بکەن."
وێنە گەورەکە: لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا بەشداری لە پانێڵێکدا و بەشێکی بۆ قسەکردن لەسەر دۆزی کورد لەسووریا تەرخانکرا.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا ڕایگەیاند: ئێستا کورد بەڕێژەی 25% ـی سوپای سووریا پێکدەهێنن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دیمەشق بەردەوام هەوڵی داوە نیشان بدات کە مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی سوریادا پارێزراون.
سەرۆکی سوریا ڕوونیکردەوە، وەک هەوڵێک بۆ یەکخستنەوەی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی پێشنیازیی فەرمیان ئاراستەی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" کردووە بۆ ئەوەی بێنە پاڵ حکومەتی ناوەندی و ببنە بەشێک لە سوپای سووریا.
شەرع جەختیشی کردەوە کە ئەوان بە هاوپەیمانەکانی ئەسەد وەک ئاماژەیەک بەهەسەدە مان وتووە دەبێت مافەکانی گەلی کورد پارێزراو بێت و دەستووریش دەبێت دان بەم بابەتەدا بنێت.
سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە ئەحمەد شەرع ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو ڕێککەوتنە بە شێوەیەکی لاواز بەڕێوەدەچێت و پێویستە هەسەدە ئەو ڕێککەوتنە بقۆزێتەوە و وەک خۆی جێبەجێی بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات





