کوردێک دەستی شای ئێرانی ماچ نەکرد و لەڕێگەی دەرزیی ژەهراوییەوە شەهید کرا
- فیچەر
- 25 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
چیرۆکی سەرەکی: حەبیبوڵڵاخان، پیاوێکی گەورەی هۆزی مەنمی و کوڕی محەممەد حەسەن بەگ، یەکێک بوو لەو قارەمانانەی کە ناوی لە مێژووی هۆزەکەیدا بە زێڕ نووسراوەتەوە. لە شەڕی هەوازۆدا، حەبیبوڵڵاخان ڕۆڵێکی بێ وێنەی گێڕا، ژیانی دەیان کەسی لە مردن ڕزگار کرد، بەڵام ئەم سەرکەوتنە بە نرخێکی قورس بەدەست هات – چوار برای لەم شەڕەدا شەهید بوون، کە خەمێکی قووڵی لە دڵیدا چاند.
دوای شەڕەکە، کاتێک زانی بەشێکی زۆری هۆزەکەی لەلایەن حکومەتی ئەوکاتەی ئێرانەوە سەرکوت کراون و کوژراون، بڕیارێکی سەختی دا. لەگەڵ بەشێک لە کەسە نزیکەکانی، ماڵ و حاڵی بەجێهێشت و ڕووی کردە دەڤەری هەورامان، سێ ساڵ لەوێ بە دووری لە زێدی خۆی مایەوە.
لە سەردەمی حوکمڕانی محەممەد ڕەزا شادا، حەبیبوڵڵاخان گیرا، بەڵام دواتر ئازاد کرا. پاش ئەم ڕووداوە، محەممەد ڕەزا شا ژمارەیەک لە سەرۆک هۆزەکانی بانگێشت کرد بۆ تاران تاوەکو لە مەراسیمێکدا خەڵاتیان بکات و حەبیبوڵڵاخان یەکێک بوو لەو بانگێشتکراوانە. لەکاتی پێدانی خەڵاتەکان هەموو سەرۆک هۆزەکان دەستی محەمەمد ڕەزا شایان ماچ کرد تەنیا حەیببوڵڵاخان نەبێت، ئەمەش ڕەزا شای تووڕە کرد و بڕیاری دا لەناوی ببات، سەرئەنجام لەڕێگەی دەرزییەکی ژەهراوییەوە لە بەردەم ئەو هۆتێلەی تیایدا دەمایەوە لە تاران شەهید کرا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێس پڕۆژەیاسای پاراستنی کورد تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات





