
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورک
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمەریکا لۆگۆی فڕۆکەی F16ـی بە یەخەی چاکەتەکەی هەڵواسیوە و لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا تاوتوێی بەشداریپێکردنەوەی تورکیا لە پڕۆگرامی فڕۆکەی جەنگی F35 و دابینکردنی فڕۆکە F16 بۆ تورکیا دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 25ـی ئەیلوولی 2025 دوای تێپەڕینی چوار ساڵ بۆ یەکەمجار کۆبوونەوەی لووتکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەڕێوەچوو، بەر لە کۆبوونەوەکە هەردوولا بۆ میدیاکاران دوان. دواتر کۆبوونەوەی نێوانیان دەستیپێکرد. کۆبوونەوەکەی ترەمپ و ئەردۆغان دوای دوو کاتژمێر و 20 خولەک کۆتایی هات. ترەمپ وتی، "کۆبوونەوەیەکی ئێجگار باش بوو".
لێدوانی فەرمی: لە کۆبوونەوەکە ترەمپ ستایشێکی زۆری ئەردۆغانی کرد وتی، لە ناوخۆی تورکیا و لە سەرتاسەری جیهان ڕێزی لێ دەگیرێت و ئەویش زۆر ڕێزی لێ دەگرێت و لەوباریەوە دەڵێت: ئەردۆغان سوپایەکی ناوازەی دامەزراندووە. پێشوازیکردن لە ئەردۆغان، شکۆدارییە بۆ ئێمە. لەسەر داوای ئەو سزاکانی سەر سووریامان هەڵگرت. لایەنی سەرکەوتوو لە ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد ئەردۆغانە و ئەمەش دەسکەوتە بۆ تورکیا.
لە لایەکی دیکەوە: ئەگەرچی هێشتا ڕوون نییە لە کۆبوونەوەکە باسی هێزەکانی سووریای دیموکرات کراوە یان نا، بەڵام میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن لە کۆبوونەوەی لووتکەدا تاوتوێی ئەم بابەتانە دەکرێن، دۆخی هەسەدە لە سووریا، هێنانەدی سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی "تیرۆر" لە سووریا، هاوئاهەنگیی پیشەسازیی سەربازی لەنێوان هەردوو وڵات، هاوکێشەی وزە لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەند تورکیا لە 2002ـەوەوە بەشێک بوو لە پڕۆگرامی فڕۆکەی F35 بەڵام دوای کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی 400-Sـی روسی ترەمپ لە ئابی 2018 یاسای ڕاگرتنی پێدانی فڕۆکەکانی بە تورکیا واژۆ کرد و دواتریش تورکیا بە فەرمی لە پڕۆگرامەکە دەرکرا. تا کانوونی یەکەمی 2020، ئەمەریکا بۆ سەرجەم ئەو هەزار و پێنج پارچەیەی بۆ فڕۆکەی F35 کە تورکیا بەرهەمی دەهێنان، دابینکەری نوێی دۆزیەوە.
باکگراوند: دوایین جار ترەمپ و ئەردۆغان لە 13ـی تشرینی دووەمی 2019 لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە. لە حوزەیرانی 2021ـیش لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆدا هەردوولا بۆ ماوەیەکی کەم ڕووبەڕوو یەکتریان بینی و بەیەکەوە قسەیان کرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پەردە لەسەر ژیانی نهێنی و ساتەکانی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لادەدرێت
8 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم




