
ژمارەیەک کۆچبەری عێراقی لە لیبیا
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابلوس، گەڕانەوەی 60 کۆچبەری عێراقی کە بە شێوەیەکی نایاسایی چووبوونە ناو لیبیاوە ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: لیبیا بووەتە یەکێک لە ڕێڕەوەکانی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بە ڕێگای نایاسایی، بەشێک لە گەنجانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای ئەو وڵاتە دەگرنە بەر، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی لیبیاوە دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی دۆخی نەخوازراو و ئەشکەنجەدان دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد سەحاف، کارگێڕی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، ڕایگەیاند: بە هاوکاریی دەسەڵاتدارانی لیبیا، 60 کۆچبەری عێراقی کە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە نێو ئەو وڵاتە، خۆبەخشانە بۆ وڵاتەکەیان دەگەڕێنرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: سەحاف ئاماژەی بەوەدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، توانیویەتی شوێن و چارەنووسی 60 کۆچبەری عێراقی کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر بە نایاسایی چووبوونە لیبیا دیاری بکات، کە لە یەکێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای پایتەختی لیبیا دەستگیر کرابوون.
ئەمەش بزانە: کارگێڕی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، جەختی لەوەش کردەوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی کۆچبەران و دابینکردنی خزمەتگوزاریی مرۆیی و چارەسەریی کێشە یاساییەکانیان دەکات .
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەکی برینداری گرژییەکانی گوندی لاجان گیانی لەدەستدا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئامادەین بۆ کڕینی ئاو لە هەر وڵاتێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاریی سەرجەم ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر كۆرمۆر بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەکی برینداری گرژییەکانی گوندی لاجان گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ ڕێواز فایەق: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم





