
محەممەد شیاع سوودانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ
ئاڤا نیوز
سیاسەتمەدارێکی عێراقی دەڵێت: "سەرەڕای هەوڵەکانی، محەممەد شیاع سوودانی، بەڵام نەیتوانیوە کاتێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، دەستەبەر بکات، لە کاتێکدا ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا، پێشوازییەکی فەرمی گەرمی لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لێدەکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەدنان زورفی، سەرۆکی هاوپەیمانیی بەدیل، کە تازە لە واشنتن گەڕاوەتەوە، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، نیگەرانیی خۆی لەبارەی پاشەکشەی پێگەی عێراق لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا، لە کاتێکدا ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا، پێشوازییەکی فەرمی گەرمی لە نیویۆرک لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لێدەکرێت، بەڵام محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نەیتوانیوە بۆ چەند خولەکێکیش کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەستەبەر بکات.
زانیاریی زیاتر: زورفی، باسی لەوەشکرد، زانیاریی دەست کەوتووە، کە ئەمریکا پاکێجێکی نوێی سزاکانی لەسەر چەند کەسایەتییەکی سیاسی و ئابووریی و هەموو ئەوانەی لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان کاردەکەن و دەست کەوتووە و ڕاشیگەیاند، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وەک بەشێک لە پرسی ئێران مامەڵە لەگەڵ عێراق دەکەن، ئەمەش کاریگەریی نەرینی لەسەر پەیوەندییەکانی بەغدا لەگەڵ واشنتۆن دروست کردووە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت





