هاوپەیمانی سوودانی: هاوپەیمانی "بەهێزەکان" پێکدەهێنین و گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی ڕادەگەیەنین
- هەواڵ
- 26 ئەیلوول

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرکردەیەکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، کە سوودانی سەرۆکایەتی دەکات دەڵێت" بە ناوی هاوپەیمانی بەهێزەکان گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراق پێکدەهێنین.
وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 2025-11-11 بکرێت، زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن، چاوەڕێش دەکرێت ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات.
لێدوانی فەرمی: محەممەد عوگەیلی، سەرکردە لە هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: هێشتا بڕوامان بە ڕێککەوتنی سیاسی لەگەڵ کورد و سوننە و پێش ئەوانیش شیعە هەیە بۆ ئیدارەدانی وڵات بەڵام پێویستە ئۆپۆزسیۆن و لایەنگر هەبن.
زانیاریی زیاتر: عوگەیلی، ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان نەیتوانی لە خولی داهاتووی پەرلەمان ئەم بیرۆکەیە جێبەجێ بکات، ئەوا پلانی هەیە لە خولەکانی داهاتوودا جێبەجێی بکات.
ئەمەش بزانە: هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە خولی ئێستای پەرلەمانی عێراق خاوەن 54 کورسی پەرلەمانییە و زۆربەشیان لە فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمانەوە پەیوەندییان بە هاوپەیمانێتییەکەوە کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت





