لە هەولێر ئاگر لە کۆگایەکی گەورەی جوانکاری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکەوێتەوە
- کوردستان
- 27 ئەیلوول

دیمەنی سووتانی کۆگاکە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی پرژەی لەحیمەوە ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی کەلوپەلی جوانکاری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کەوتەوە و زیانی ماددی دوو ملیۆن دۆلاری لێکەوت، بەرگریی شارستانییش دەڵێت، کۆگاکە مۆڵەتی دروستکردنی نەبووە و هیچ مەرجێکی سەلامەتی نەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەولێر - کۆیە، نزیک باخچەی ئاژەڵان، ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی گەورەی کەلوپەلی جوانکاری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کەوتەوە. ئاگرەکە زیانی ماددیی زۆری لێکەوتەوە کە بە نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم ڕەمزی، برای خاوەنی کۆگاکە، کە خۆیشی بەهۆی ڕووداوەکەوە دەستی و کەمێک لووتی سووتاوە، بە ئاڤای ڕاگەیاند، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە پڕژەی لەحیمکردن بووە. ناوبراو وتی: "ویستمان پێش زستان بە جەمەلۆن پێشی کۆگاکە دابخەین، لە کاتی کارکردنی لەحیمدا، پڕژەیەک کەوتە نێو کۆگاکە و ئاگرێکی خێرای لێکەوتەوە. زۆر هەوڵماندا، بەڵام نەمانتوانی کۆنترۆڵی بکەین تا هەمووی سووتا."
بە وتەی ئیبراهیم ڕەمزی، بایی نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار کەلوپەلی جوانکاری لە کۆگاکەدا هەبووە و هیچی بە ساغی دەرنەچووە.
لەلایەکی دیکەوە: موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند، کۆگاکە مۆڵەتی دروستکردنی نەبووە و بە "تەجاوز" دروست کراوە، هەروەها مەرجەکانی سەلامەتیشی تێدا نەبووە.
موقەدەم شاخەوان ئاماژەی بەوەشکرد کە "زیاتر لە 8 تیمی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بوون و دوای سێ سەعات کارکردن توانرا بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت." لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکە و زیانەکانی بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی گەیشتە باڵیۆزخانەی عێڕاق لە ئیتالیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی گەیشتە باڵیۆزخانەی عێڕاق لە ئیتالیا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بە سەختی بۆردومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد




