
وێنەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئیسماعیل بێشکچی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تەندروستیی ئیسماعیل بێشکچی دەپرسێت و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکیش دەردەبڕێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی دوێنێ شەممە 27-5-2025، لە کاتی بەڕێوەچوونی نۆیەمین فێستیڤاڵی بەڵگە فیلم، د. ئیسماعیل بێشکچی، نووسەر و کۆمەڵناسی تورک و دۆستی کورد دووچاری جەڵتەی مێشک بوو، بە هۆیەوە گەیێنرایە نەخۆشخانە.
ڕاگەیینراوی فەرمی: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە تەندروستیی نووسەر و کۆمەڵناسی ناسراوی تورک و دۆستی گەلی کورد د. ئیسماعیل بێشکچی دەپرسێت، کە ئێستا لە نەخۆشخانەیە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران لە پەیوەندییەکەدا لەگەڵ وەقفی ئیسماعیل بێشکچی، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بێشکچی خواست و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی دەربڕی.
ئەمەش بزانە: بڕیاربوو د. ئیسماعیل بێشکچی لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سینەمای سلێمانی بەشداریی بکات، بەهۆی ئەم بارە لەناکەوەیەوە دیارنییە دەتوانێت بەشداریی بکات یاخود نا.
باکگراوند: ئیسماعیل بێشكچی نووسەر و كۆمەڵناس لە 7-1-1939 لە پارێزگای چۆڕووم لە دایکبووە. دەرچووی كۆلێژی زانستە سیاسییەكانە لە زانكۆی ئەنقەرە و لە ساڵی 1965دا دكتۆرای لە بواری كۆمەڵایەتیی بەناونیشانی "گۆڕانكاری لە رۆژهەڵات و كێشە بنیاتنەرەكان و كۆچی هۆزەكان" بەدەست هێنا. لە ساڵی 1970 دكتۆراكەی لێ سەنرایەوە و لە ساڵی 1971 لە ئامەد بۆ ماوەی 17 ساڵ و دوو مانگ زیندانی کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
19 خولەک لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت






