
پڕۆژەی ئاوی دووکان - سلێمانی 3
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاریدا بە زیادکردنی گووژمەی پڕۆژەی ئاوی دووکان - سلێمانی 3، لە ڕۆژانی داهاتووشدا گرێبەستی پڕۆژەکە واژۆ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی دووكان – سلێمانی 3، پرۆژەیەكی دیكەی ستراتیژیی كابینەی نۆیەمى حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، جێبەجێ دەکرێت. پڕۆژەکە هاوشێوەی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێرە، کە ئامانج لێی نەمانی کێشەکانی کەمئاوییە لە شاری سلێمانی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەکە بە باشترین شێوە و بەرزترین كوالێتی، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی كوردستان بڕیاریدا بە زیادكردنی گوژمەی پڕۆژەكە بۆ ساڵی 2025 لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە 398 ملیۆن و 486 هەزار دۆلار بۆ 423 ملیۆن و 890 هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینە.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئێستا ئێمە خەریکی ئامادەکردنی گرێبەستی پڕۆژەکەین، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت و پڕۆژەکە دەدرێتە کۆمپانیای بەڵێندەر، تاوەکو دەست بە جێبەجێکردنی بکات.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئاری ئەحمەد، دوای 14 ڕۆژ لە واژۆکردنی گرێبەستەکە، کۆمپانیای جێبەجێکار کە کۆمپانیایەکی ناوخۆییەوە، دەست بە جێبەجێکرنی پڕۆژەکە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






