مامۆستای سیاچەمانە؛ کێشەی لە قسەکردندا هەیە بەڵام 'کەو' ئاسا سیاچەمانە دەچڕێت
- فیچەر
- 28 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مامۆستا عەتا زەڵمی، کە ناوی تەواوی عەتا شەریف ئەمینە و لە ساڵی 1956 لە گوندی زەڵم لەدایکبووە، یەکێکە لە دەنگە خۆش و دیارەکانی ناوچەی هەورامان. هەرچەندە مامۆستا عەتا لە کاتی قسەکردندا کەمێک زمانی دەگیرێت و لەڕووی قسەکردنەوە کێشەی هەیە، بەڵام ئەمە بە هیچ شێوەیەک نەبووەتە لەمپەرێک لەبەردەم بەهرە هونەرییە بێوێنەکەیدا.
مامۆستا عەتا زەڵمی بە توانایەکی زۆرەوە بە قورسترین شێوازی گۆرانیی هەورامی کە "سیاچەمانە"یە دەچڕێت، وەک خۆی باس دەکات "بە منداڵی هەستم دەکرد کە زمانم دەگیرێت". ئەم هونەرمەندە گەورەیە هاوشانی هونەرمەندانی ناوداری وەک حەمەحسێن کێمنەیی، عوسمان هەورامی و جەمیل نەوسوودی، شوێنپەنجەی خۆی لەسەر هونەری ڕەسەنی هەورامان جێهێشتووە و دەنگە زوڵاڵەکەی لە باخە چڕ و فێنکەکانی چەمی زەڵمدا دەنگ دەداتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێس پڕۆژەیاسای پاراستنی کورد تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات





