
فیلمی دۆکیۆمێنتەریی "باڵەکانی گۆرانیبێژ"
ئاڤا نیوز
فیلمی دۆکیۆمێنتاریی "باڵەکانی گۆرانیبێژ" لە سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بوسان لە کۆریای باشوور خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیومێنتاریی ئاسیای بەدەستهێنا.
چیرۆکی سەرەکی: فیلمی درێژی دۆکیۆمێنتاریی "باڵەکانی گۆرانیبێژ" لە نووسین و دەرهێنانی هێمن خالیدییە، ناوەرۆکی فیلمەکە باس لە ژنێکی بەساڵاچووی خەڵکی گوندی دەرەتفێی مەریوان دەکات، کە لە یەک کاتدا چاودێریی هاوسەرە سەد ساڵانەکەی و لەقلەقێکی بریندار دەکات، هاوکات کچەکەشی سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ ئەوەی گەشت بۆ ئەوروپا بکات و بگاتە هاوسەرەکەی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی میدیکانی ئێران فیلمی باڵەکانی گۆرانیبێژ تاکە فیلمی هەڵبژێردراوی ئێران بوو بۆ ئەوەی بەشداریی لە فێستیڤاڵەکەدا بکات و بڕیاریشە بەم زووانە لە فێستیڤاڵەکانی زیوریخ و لەندەن نمایش بکرێت.
زانیاریی زیاتر: باڵەکانی گۆرانیبێژ یەکەم ئەزموونی خالیدییە لە دەرهێنانی فیلمێکی دیکۆمێنتەریی درێژدا، کە پرسەکانی کۆچ و پێکەوەژیانی مرۆڤ و لەقلەقی لەو فیلمەدا بەرجەستە کردووە و ماوەی چوار ساڵ کاری لەسەر کراوە، فیلمەکە بەرهەمی هاوبەشی هەرسی وڵاتی ئێران، جۆرجیا و بەلجیکایە.
باکگراوند: گوندی دەرەتفێ دەکەوێتە سنووری شاری مەریوان و نزیک دەریاچەی زرێبار بە هۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری لەقلەق تیایدا بە گوندی لەقلەقەکان ناسراوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ داوا دەکرێت ڕێگای کۆیە - تەقتەق خێرا تەواو بکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: هێزەکانی سەر بە دیمەشق لە ڕەققە هێرشیانکردەسەرمان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دووکاندارانی تەیراوا داوای چاککردنی ئاوەڕۆی بازاڕەکە دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی عەزم دەرچوونی کاندیدەکەی پارتی لە دیالە ڕاگەیاند
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی تیروپشک بۆ ناوی حەجخوازان دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
- کولتوور
- 14 تشرینی دووەم
چالاکییەکانی ئەمساڵی بونیادنانی سلێمانی جیاواز بوون
- کولتوور
- 8 تشرینی دووەم
تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان





