ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی کوردستان دەرکرد
- هەواڵ
- 29 ئەیلوول

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووریی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووریی لەمیانی کۆبوونەوەیدا دوو بڕیاری دا، یەکێک لە بڕیارەکانی لە بەرژەوەندیی کۆمپانیا و بازرگانانی هەرێمی کوردستانە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووریی کۆبووە و لەمیانەدا دوو بڕیاری دا. یەکەم بڕیار لە بەرژەوەندی کۆمپانیا و بازرگانەکانی هەرێمی کوردستانە ئەنجوومەنەکە دەڵێت، سەرجەم کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان کە لە وەزارەتی پیشەسازی عێراق مۆڵەتیان نییە، لەمەودوا لە یاسای پاراستنی بەرهەم سوودمەند دەبن.
بڕیار دووەمیش ئەوەیە لە داهاتوودا سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە ئامادەکردنی بودجە بەشدار دەبن، بۆچوون و پڕۆژەی تایبەت بە خۆیان دەبێت، تا بتوانن باشترین خزمەتگوزاریی پێشکەش بە هاووڵاتیان بکەن.
زانیاریی زیاتر: یاسای پاراستنی بەرهەم لە عێراق کە یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2010ە، ئەم یاسایە جگە لە کارئاسانی زۆر بۆ کاری کۆمپانیاکان، هاوکات پاڵپشتی ماددی بە ڕێژەیەكی دیاركراو پێشکەش بە کۆمپانیاکان دەکات کە بەرهەمیان هەیە و هەناردەی دەرەوەی دەکەن، جگە لەوەی باجیش لەسەر هەمان کاڵای هاوردەكراو بۆ عێراق زیاد دەکات.
ئەمەش بزانە: ئامانجی یاساکە دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاوە بۆ کۆمپانیاکانی ناوخۆ تا بتوانن لە باڕارەکانی عێراقدا کێبڕکێی بەرهەمی هاوردەی وڵاتان بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: خەریکە کات بەسەردەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: خەریکە کات بەسەردەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت






