ئاڤای خەڵک؛ قوتابییانی قوتابخانەی نابیستان لە هەولێر داواكارییان هەیە و ئاڤا دەیگەیێنێت
- هەواڵ
- 29 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
قوتابیانی قوتابخانەی نابیستان لە شاری هەولێر کێشەی درێژەدان بە خوێندنیان هەیە، دوای ئەوەی ئاڤا دەنگیان دەگەیەنێت چارەسەریان بۆ دیاریی دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە گەڕەکی هەڤاڵانی شاری هەلێر قوتابخانەی نابیستان هەیە کە تەنیا پۆلی یەک تا نۆی بنەڕەتی تێدایە، ژمارەیەك لە باوك و دایكی قوتابیانیش پەیوەندییان بە ئاڤاوە كردووە و دەڵێن، قوتابخانەکە پۆلەکانی 10 و 11 و 12ی تێدا نییە، هیچ پەیمانگایەکیش نییە تا قوتابییەکانمان دوای تەواوکردنی پۆلی نۆ تێدا درێژە بە خوێندن بدەن، داواکارین دەنگمان بە لایەنی پەیوەندیدار بگەیەندرێت.
لێدوانی فەرمی: تانیا جەمال غەریب، سەرپەرشتیاری پەروەردە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: یاداشتێکی لێكتێگەیشتنمان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە هەیە، قوتابیانی نابیست دەتوانن دوای تەواوکردنی قۆناغی نۆی بنەڕەتی لە پەیمانگاکانی هونەرەجوانەکان و کۆمپیوتەر، یان ئامادەییە پیشەییەکان درێژە بە خوێندن بدەن.
تانیا جەمال غەریب دەشڵێ، هەر قوتابییەكی نابیست دوای تەواوکردنی قۆناغی نۆی بنەڕەتی ئەگەر خواستی لەسەر درێژەدان بە خوێندن هەبێت و گرفتی بۆ دروست بوو، ئەوا با پەیوەندییم پێوە بكات یان سەردانم بکات، هاوكاری و كارئاسانی بۆ دەكەین گرفتەكەی بۆ چارەسەر دەكەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد





