
دیمەنی هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئه‌حمه‌د شه‌رمانی، پەرلەمانتاری عێراق، ئاشکرای کرد، وێرای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی پەرلەمان بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو بڵاوکراوەتەوە، به‌ڵام دانیشتنەکە بەهیچ شێوەیەک ناکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئه‌مڕۆ دووشەممە 29-9-2025 په‌رله‌مانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، 1-10-2025 ـی بڵاوکردەوە، کە 11 پڕۆژه یاسا بۆ گفتوگۆ و ده‌نگدان لەخۆ دەگرێت.
لێدوانی فەرمی: ئه‌حمه‌د شه‌رمانی، پەرلەمانتاری عێراق بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهۆی شکانی ڕێژەی یاساییەوە، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ناکرێت، چونکە ئیراده‌یه‌كی سیاسیی راسته‌قینه بۆ دووباره كاراكردنه‌وه‌ی رۆڵی په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كان نییە.
زانیاریی زیاتر: شه‌رمانی، روونی كرده‌وه، نه‌بوونی سازان له‌نێوان لایەنە سیاسییه‌كان و قووڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر چەندین بابەت، وای کردووە رێژه‌ی یاسایی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنه‌كان تەواو نەکرێت و گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ رۆڵی سروشتی خۆی پێویستی به لێكتێگه‌یشتنی جددی و ئیراده‌یه‌كی سیاسی هه‌یه، ئه‌گه‌رنا په‌كخستنی دانیشتنه‌كان تا كۆتاییهاتنی خولی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئەمەش بزانە: بەهۆی ناکۆکی نێوان فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لە 25-8-2025 ـەوە بەهۆی نەبوونی ڕێژەی یاساییەوە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق پەکی کەوتووە و ئەگەری هەیە چەندین پڕۆژە یاسا کە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە بۆخۆلی داهاتووی پەرلەمان بگواسترێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: خەریکە کات بەسەردەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: خەریکە کات بەسەردەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت





