
ئاڵای ئێران و یەکێتیی ئەوروپا
ئاڤا نیوز
دوای بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا ڕایانگەیاند، سزاکانی سەر ئێرانیان گەڕاندووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەکێتیی ئەوروپا لە ڕاگەیاندراوێکدا باسی لەوەکردووە: ئەمڕۆ یەکێتیی ئەوروپا سزاکانی دژی ئێران گەڕاندەوە لە وەڵامی بەردەوامبوونی پابەند نەبوونی بە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکە. بەڵام دەرگای دانوستانە دیپلۆماسییەکان بۆ ئێران کراوە دەبێت.
یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بەوەداوە کە سزاکان بریتین لە:- بلۆککردنی سەروەت و سامانی بانکی ناوەندیی ئێران و بانکەکانی دیکەی ئێران، لەگەڵ قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ سەر ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئێرانی.
هەروەها یەکێتیی ئەوروپا کڕین و گواستنەوەی نەوتی خاوی ئێرانی قەدەغە کردووە، لەگەڵ فرۆشتن یان دابینکردنی زێڕ و هەندێک ئامێری دەریایی تایبەت بۆ ئەو وڵاتە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەر ئەمڕۆش، حکومەتی بەریتانیا دەیان کەسایەتیی و لایەنی پەیوەندیدار بە ئێرانی خستە لیستی سزاكانییەوە و بەریتانیا دەڵێت: ئامانج لەم هەنگاوەیان کەمکردنەوەی هەوڵەکانی ئێرانە بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی.
- جا حکومەتی بەریتانیا 71 ناوی نوێی خستە لیستی سزاکانییەوە، لەوانە چەندین بەرپرسی باڵای بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، هەروەها دامەزراوە گەورە دارایی و وزەکانی ئەو وڵاتەی لەخۆگرتووە.
- بەو پێیەی ئەو کەسایەتی و لایەنانەی کە ڕووبەڕووی سزاکانی بەریتانیا بوونەتەوە، ئێستا سەروەت و سامانەکانیان بلۆک دەکرێن، مامەڵە داراییەکانیان سنووردار دەکرێن و گەشتکردنیشیان لێ قەدەغە دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسەکانی هەواڵ: هێرشکردنە سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لەسەر کات وەستاوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا





