سەدر دیاردەی چەکداری لە سەرایا سەلام و خۆپیشاندان لە لایەنگرانی قەدەغە دەکات
- عێراق
- 30 ئەیلوول

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعی (ڕەوتی سەدری پێشوو) دەڵێت، بۆ ئەوەی ڕێگریی بکات لە گەندەڵکاران و ئەوانەی هەوڵی ئاژاوەنانەوە دەدەن، بڕیاریداوە دیاردەی چەکداری لە ناو هێزەکانی سەرایا سەلام و گردبوونەوە و خۆپیشاندانیش لە لایەنگرانی قەدەغە بکات.
چیرۆکی سەرەکی: عەلی فازل، چالاکوانی "ئۆپۆزسیۆن"، لە پڕۆگرامێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێشکەشی دەکات، ئاماژەی بەوە کردبوو کە زانیاری هەیە لەبارەی نیازی یاسر مالیکی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بۆ تیرۆرکردنی سەدر لە کاتی سەردانیکردنی بۆ گۆڕی باوکی لە نەجەف بە بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، ئەم هەواڵەش لایەنگرانی سەدری توڕەکرد و لە بەسڕە و چەند شارێکی دیکەی عێراق دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ ڕێگریی لە گەندەڵکاران و ڕێگریکردن لەو ئاژاوەیەی کە گەندەڵەکان بەدوایدا دەگەڕێن، بڕیاریداوە هەموو جۆرە دیاردەیەکی چەکداری تەنانەت لەناو هێزەکانی سەرایا سەلامیش قەدەغە بکات تەنیا لەو شوێنانە نەبێت بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی ئەو هێزە لەگەڵ تیرۆر هەیە.
سەدر دەشڵێت، بڕیاریداوە بۆ هەمان مەبەست گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتییانەش لە لایەنگرانی قەدەغە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: خەریکە کات بەسەردەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: خەریکە کات بەسەردەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت






