
ساتی واژۆکردنی گرێبەستەکە. وێنە؛ وەزارەتی نەوت
ئاڤا نیوز
عێراق بە فەرمی گرێبەستێکی گەورەی بۆ پەرەپێدانی چوار کێڵگەی نەوتی کەرکووک و دامەزراوەکانی گازی لەگەڵ کۆمپانیای BP بەریتانی کاراکرد.
چیرۆکی سەرەکی: بە چاودێری حەییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، گرێبەستی پەرەپێدانی چوار کێڵگەی نەوتی کەرکووک لەگەڵ کۆمپانیای BP بەریتانی کاراکرا، کێڵگە نەوتییەکان بریتین لە (بابا گوڕگوڕ و ئاڤانا، جەمبوور، بای حەسەن و خەباز).
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزیری نەوت، ئامانجی ئەم گرێبەستە زیادکردنی بەرهەمی نەوتی خاو و گازی هاوەڵە بۆ 328 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هاوکات دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگە کارەباییەکان و پیشەسازییە ناوخۆییەکان.
لەهەمان کاتدا: ئەم پڕۆژەیە وەک دەستپێکێک بۆ پەرەپێدانی زیاتر هەژمار دەکرێت و هیوای ئەوەی لێدەکرێت کە هەلی کار لە کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری بڕەخسێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: زەید یاسری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای BP لە عێراق، کاراکردنی گرێبەستەکەی بە هەنگاوێکی گرنگ زانی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتی باکوور و گازی باکوور، بۆ گەیشتن بە ئامانجی زیادکردنی بەرهەمی وزە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد





