
عەبدولڕەحیم موسەوی، سوپاسالاری ئێران. وێنە؛ میدی ئێرانییەکان
ئاڤا نیوز
سوپاسالاری ئێران ئامادەباشیی هەموو هێز و سوپا بۆ جەنگ و بەرگری و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان ڕادەگەیەنێت و هەڕەشەی شکستی گەورە لە ئیسرائیل و ئەمریکا دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای دووبارە چالاککردنەوەی سزاکان لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە بۆ سەر ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکا پێشبینی خێراترکردنی پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم و هەوڵدان بۆ چەکی ئەتۆم دەکەن لەلایەن تارانەوە.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو کە شوێنی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئاست بەرزی ئێران دەزانن و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگادار دەکەنەوە و هەموو کارێکی پێویست دەگیرێتە بەر، لە بەرامبەردا بەرپرسانی باڵای سەربازی ئێران هۆشداری تووند دەدەن لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر خاکی ئێران.
لێدوانی فەرمی: عەبدولڕەحیم موسەوی، سوپاسالاری ئێران وەڵامی ئەو ئەگەرانەی دایەوە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی جەنگ و ڕایگهیاند، سوپای ئێران لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدایە و ئامادەیی و توانای بەرپەرچدانەوەی هەموو هێرشێکی هەیە بۆ سەر هەر پێگە و بنکەیەکی سەربازی، لە ئەگەری هەر هێرشێکدا دەستبەجێ سوپای ئێران وەڵامی دەبێت، لە هەمان کاتدا محەممەد جەعفەر ئەسەدی، سەرکردە لە سوپای پاسداران ڕایگەیاند، مووشەکەکانی ئێران دەگەن بەو ئامانجانەی کە تاران دەیەوێت، مووشەکی سجیل دەتوانێت دڵی دوژمنانی ئێران بکاتە ئامانج و بیپێکێت.
لەلایەكی دیكەوە: محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی ڕایگەیاند، گەر بێتو کارێکی لەو شێوەیە ڕووبدات، ئێران ئارامی سەربازی دەشکێنێت و بەرەی نوێی جەنگ دەکاتەوە و دووژمن تووشی شکستی گەورە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەکی برینداری گرژییەکانی گوندی لاجان گیانی لەدەستدا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئامادەین بۆ کڕینی ئاو لە هەر وڵاتێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاریی سەرجەم ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر كۆرمۆر بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەکی برینداری گرژییەکانی گوندی لاجان گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ ڕێواز فایەق: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم





