
خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی نێوان بەغدا و بەسرەیان داخست
ئاڤا نیوز
وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە قەیرانی کەمئاوی و زیادبوونی ڕێژەی سوێری ئاو، خۆپیشاندەران لە قەزای دەیر سەر بە پارێزگای بەسرە لە باشووری عێراق، ڕێگای سەرەکی نێوان بەغدا و بەسرەیان داخست.
چیرۆکی سەرەکی: بە ئامانجی گوشار خستنە سەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی بۆ قەیرانی کەمئاوی و کێشەی سوێری ئاو، بزووتنەوەی جەماوەری لە قەزای دەیر و ناحیەکانی نەشوە، شافی و مستەفا داوای گرتبوونەوە و مانگرتنی جەماوەری سەرتاسەرییان لەبەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای بەسرە کردووە.
لێدوانی فەرمی: شێخ موسەننا ڕەبیعی، سەرۆکی بزووتنەوەی دەیر، ڕایگەیاند: پێویستە چارەسەری خێرا بۆ ئەم بارودۆخە سەختەی هاووڵاتییان بەهۆی کەمئاوی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوێری ئاوەوە تێیدا دەژین، بدۆزرێتەوە کە ڕۆژانە هەڕەشە لە ژیان و کەرامەتی خەڵک دەکات.
زانیاریی زیاتر: ڕەبیعی داوای لە حکومەتی ناوەندی و خۆجێی کرد، هێڵێکی فریاگوزاریی ئاو لە قەزای قورنەوە دابین بکەن و هۆشداریشی دا بەردەوامی ئەم دۆخە هەنگاوی تووندتری لێدەکەوێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا





