
شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل
ئاڤا نیوز
هاتووچۆی هەولێر هۆشدارییەک دەدات بە خاوەن جوانکارییەکانی ئۆتۆمبێل و ئەوان کڕین و فرۆشتن بەو بەرهەمانەوە دەکەن کە دەبێتە هۆی شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل.
چیرۆکی سەرەکی: ئێستا لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕیکلام بۆ فرۆشتنی چەند بەرهەمێک دەکرێت کە بەشێوەی ئەلیکترۆنی کار دەکات و شۆفێران بۆ شاردەنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاری دەهێنن ئەمەش پێچەوانەی یاسایە.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن حمەدەمین، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هۆشداریی دەدەین بە شۆفێران هەر کەسێک ئەم کەرستەیە بەکاربهێنێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت، هاوکات لێپرسینەوەی یاسایشیان لەگەڵ دەکرێت.
هەر جوانکارییەکیش مامەڵە و کڕین و فرۆشتن بەو بەرهەمانەوە بکات ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکەینەوە و شوێنەکەشی دادەخرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لە شۆفێران تابلۆکانیان دەشارنەوە بە کەرەستەی جۆراوجۆر بۆ ئەوەی لە کامێراکانی تیژڕەوی پارێزراوبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد





