
وێنەی سەڵاحەددین دەمیرتاش لە گرتووخانەیەکی تورکیا
ئاڤا نیوز
تیمی پارێزەرانی سەڵاحەددین دەمیرتاش بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوا لە دادگای تێهەڵچوونەوەی تورکیا دەکات دەمیرتاش ئازاد بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 4.10.2025 تیمی پارێزەرانی دەمیرتاش بە نووسراوی فەرمی داوا لە دادگای تێهەڵچوونەوە دەکەن سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازاد بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: هۆبەی دووی دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە دوای تێپەڕینی 13 مانگ لە زیندانیکردنی، دۆسیەی دەمیرتاشی تەواو کرد کە لە نزیکەی 30 هەزار لاپەڕە پێکدێت، لە بەرامبەردا پارێزەرانی دەمیرتاش بەرگرینامەیەکیان ئامادە کرد کە لە 400 لاپەڕە پێکهاتووە و 24.9.2025 لەلایەن دادگای ناوچەی ئەنقەرە دۆسیەکە قبووڵ کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو بەرگرینامەیەدا ئاماژە بە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کراوە کە هێشتنەوەی دەمیرتاش لە زیندان بە پێشێلکردنی ماف لە قەڵەم دەدات و داوای ئازادکردنی دەکات.
چاوەڕێ دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا، دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیار لەسەر داواکارییەکە بدات.
زانیاریی زیاتر: داواکارییەکەی پارێزەرانی دەمیرتاش لە کاتێکدایە، تاکو 8.10.2025 تورکیا دەتوانێت تانە لە بڕیاری دووەمی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بدات لەبارەی دۆسیەی دەمیرتاش.
ئەگەر لەو ماوەیەدا تورکیا تانە لە بڕیارەکە نەدات، بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بە سوودی دەمیرتاش یەکلایی دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت




