
گواستنەوەی کاڵ و کەلوپەل لە بەندەری بەسڕە
ئاڤا نیوز
بەهۆی دواکەوتنی بارەکانیان لە بەندەری بەسرە، بازرگانان ڕەخنەی تووند لە حکومەتی عێراق دەگرن. بازرگانێک بۆ ئاڤا قسەیکردووە دەڵێت، ئێستا دەیان هەزار حاویە لە بەندەرەکەدا گیریان خواردووە، هۆکاری سەرەکیش بۆ گەندەڵی و سستی لە کارەکانی فەرمانبەرانی بەندەرەکەیە.
وێنە گەورەکە: لە عێراقدا چەندین دەروازەی وشکانی و ئاسمانی هەن، لەگەڵ ئەوەشدا جوڵەی بازرگانی لە ڕێگای ئاویی یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان. بەندەری بەسرە یەکێکە لە بەندەرە ستراتیژییەکانی عێراق کە لە ڕێگای کەشتی گەورەوە کاڵا و شت و مەک دەهێنرێتە ناو عێراق.
لێدوانی فەرمی: ئەو بازرگانەی قسەی بۆ ئاڤا کردووە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی، پێشتر بۆ هەر کۆنتێنەرێک 450 بۆ 500 هەزار دینارمان وەک گومرگی فەرمی دەدا، ئەوکات دوای داگرتنی بارەکان، زۆرترین کات هەفتەیەکی پێدەچوو بارەکان بەڕێدەکران. بەڵام ئێستا، سەرەڕای ئەوەی گومرگی فەرمیان بۆ هەر کۆنتێنەر بەرزکردووەتەوە بۆ سێ ملیۆن دینار، ڕۆژ بە ڕۆژ کێشەمان بۆ دروست دەکەن و ڕێگە نادەن کۆنتێنەرەکان بگوازینەوە.
ئەم بازرگانە دەشڵێت: هەموو بازرگانێک تەنیا 20 ڕۆژ مۆڵەتی هەیە کۆنتێنەرە بەتاڵەکە بگەڕێنێتەوە کۆمپانیای گواستنەوە لە بەسرە، ئەگەر لەدوای ئەو 20 ڕۆژە نەیگەڕێنێتەوە، هەفتەی یەکەم ڕۆژانە 50 هەزار دینار غەرامە دەکرێیت، هەفتەی دووەم دەبێتە 100 هەزار و هەفتەی سێیەمیش دەگاتە 200 هەزار دینار ڕۆژانە. ئەو بازرگانە کوردە نموونەیەک دەهێنێتەوە و دەڵێت: ماوەیەک لەمەوبەر 55 ڕۆژ بارەکانم لە بەندەری بەسرە مانەوە، بەو هۆیەوە 2400 دۆلار، واتا 24 وەرقەی غەرامەم دا. ئەمە تەنیا بازرگانانی کورد نییە، بەڵکو بۆ هەموو بازرگانان وەکو یەکە.
لە درێژەی قسەکانیدا، ئەو بازرگانە کوردە وتیشی، ئێستا سێ کۆنتێنەرم 20 ڕۆژە لە بەندەرەکەدا گیریان خواردووە" جگە لەو پارەیەی کە دەبێت وەک غەرامە بیدەین، ئەو کاڵا و کەلوپەلەی دەیهێنین وەرزییە، واتە بۆ ئەو وەرزە کڕیاری هەیە." وەک نموونەیەک باسی بازرگانێکی کرد کە "لە هاویندا پێڵاوی بۆ هاتبوو، ئەوەندە دواکەوت سیکۆتینەکانی بەریدابوو". ئەمە لەگەڵ دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان جیاوازی زۆرە، "ئەو ڕۆژەی بارەکانم دەگاتە باشماخ، بۆ ئێوارەکەی وەریدەگرم."
لێدوانی لایەنی بەرامبەر: بۆ ئەم بابەتە قسەمان لەگەڵ دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق کرد، عەلائەدین قەیسی، وتەبێژی دەستەکە بۆ ئاڤا باسی لەوەکرد، ئێستا لە دەروازەکانی عێراق کاروبارەکان بە ئەلیکترۆنی کراون و کێشەی دواکەوتنی هێنانی کاڵاکان چارەسەر کراوە، بەڵام ئەو کێشەیەی بەندەری بەسڕە پەیوەستە بە ڕێکارەکانی گومرگکردنی کاڵاوە، ئەوەش پەیوەندی بە دەستەی گومرگی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراقەوە هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: دەستەی گومرگی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراقیش لەسەر ئەم بابەتە وەڵامی داواکارییەکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسڕەی داوەتەوە، لەم بارەیەوە بەیدا ناهی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند، دوو مانگ لەمەوبەر نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە و تیایدا داوایکردووە بەشێک لە دەسەڵاتی دەستەی گومرگ بۆ پارێزگاکان شۆڕبکرێتەوە تا کێشەی ڕادەستکردنی کاڵاکان بە بازرگانان و خاوەنەکانیان لە بەندەری بەسڕە چارەسەر بکرێت، تا وەڵامدانەوەی ئەو نوسراوەش لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، ناوچەی باشووری دەستەی گومرگ بڕیاریداوە گۆڕانکاریی لە کاروبارەکانیدا بکات و ئاسانکاری زیاتر لە کاروبارەکاندا بکات تا پرۆسەی گومرگی ئاسان بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە